ئه‌و چاوانه‌ی هه‌ر به جوانی ده‌مێننه‌وه
ده‌ره‌نجامه‌كانی راپرسییه‌كه پێشبینی كرابوون، چونكه له‌رووی جوانییه‌وه ئیشواریا به یه‌كێك له جوانترین ئه‌كته‌ره‌كان داده‌نرێت، ته‌نانه‌ت هه‌ندێك له مۆزه‌خانه‌كان له ئێستاوه داوایان لێیكردووه دوای مردنی چاوه‌كانی خۆی پێیان ببه‌خشێت بۆ ئه‌وه‌ی بۆ هه‌میشه به نه‌مری بمێننه‌وه، سه‌باره‌ت به جوانی ئیشواریا ده‌ڵێ: نهێنی جوانی له بیركردنه‌وه‌ی ئیجابیدایه كه به یه‌كێك له نهێنییه گرنگه‌كان داده‌نرێت و كاتێك كه هێزی بیركردنه‌وه‌ی ئیجابیت باش و ته‌واو بوو هه‌موو شتێك باش ده‌بێت.
ئیشواریا به راستگۆیی و رێكوپێكی و رێز گرتن له كات و گرنگیدان رۆژانه‌ی به هه‌نگاوه‌كانی پاراستنی جوانی ناسراوه، چونكه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه كاری رۆژانه‌ی زۆره، به‌ڵام هیچ كاتێك جوانی خۆی فه‌رامۆش ناكات ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له‌و هۆكارانه‌ی كه وایان كردووه هه‌میشه به جوانی بمێنێته‌وه.