برێتنی : فێری خۆشه‌ویستی ده‌بێته‌وه‌

برێتنی : فێری خۆشه‌ویستی ده‌بێته‌وه‌
برێتنی سپێرزی ئه‌ستێره‌ی ئه‌مریكی هه‌موو هه‌وڵێكی خستۆته‌ گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی دیكه‌ سه‌ر له‌نوێ فێره‌ خۆشه‌ویستی كردن بێته‌وه‌.
له‌ چوارچێوه‌ی گه‌شتێكی هونه‌ری خۆیدا له‌ شاری له‌نده‌ن، برێتنی له‌ دیمانه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ گۆڤاری «ستایلیست»ی به‌ریتانی گوتی: من هه‌میشه‌ شتی نوێ ده‌رباره‌ی مانای خۆشه‌ویستی ده‌خوێنمه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ندێك شتی نوێم به‌ بیر بێته‌وه‌ كه‌ پێشتر له‌ ژیانی مندا روویانداوه‌.
برێتنی ته‌مه‌ن 39 ساڵ كه‌ ئێستا پێوه‌ندیی خۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی كاره‌كانی جایسۆن ترافیك، ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه‌ كه‌ به‌م دواییه‌ كتێبێكی خوێندۆته‌وه‌ تایبه‌ته‌ به‌ چۆنییه‌تی هه‌ڵسوكه‌وت كردن له‌كاتی بوونی پێوه‌ندی خۆشه‌ویستی و هونه‌ری پێوه‌ندییه‌كانی مرۆڤ به‌ گشتی، چونكه‌ هه‌ندێك هه‌ڵسوكه‌وت و هه‌ستی به‌بیر هێناوه‌ته‌وه‌ كه‌ پێشتر هه‌یبووه‌ و گوتیشی: به‌گشتی ئه‌م كتێبه‌ بریتییه‌ له‌ شیكردنه‌وه‌ی خۆشه‌ویستی و ماناكه‌ی، سبێرز پێیوایه‌ كه‌ سه‌ركه‌وتن له‌ خۆشه‌ویستیدا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ چۆنییه‌تی سه‌یر كردنی ئه‌و پێوه‌ندییه‌ و له‌لای منه‌وه‌ سه‌ركه‌وتن بریتییه‌ له‌ حاڵه‌تێك كه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ هۆشی مرۆڤه‌وه‌، یان بریتییه‌ له‌ هه‌ست كردن به‌ شادمانی له‌و كاته‌ی كه‌ ئێستا ئێمه‌ تێیداین.
Top