4 ملیۆن دۆلار وه‌رده‌گرێت بۆ دابه‌زاندنی كێشی له‌شی

4 ملیۆن دۆلار وه‌رده‌گرێت بۆ دابه‌زاندنی كێشی له‌شی
هه‌رچه‌نده‌ كچه‌ گۆرانیبێژی ئه‌مریكی جیسیكا سیمبسۆن هێشتا منداڵی یه‌كه‌می نه‌بووه‌ و نه‌بووه‌ به‌ دایك، به‌ڵام له‌ ئێستاوه‌ پلانێكی داناوه‌ بۆ دابه‌زاندنی كێشی له‌شی.
له‌م باره‌یه‌وه‌ رۆژنامه‌ی (ده‌یلی میل)ی به‌ریتانی رایگه‌یاند جیسیكای ته‌مه‌ن 31 كه‌ ئێستا خاوه‌ن زیاتر له‌ یه‌ك ملیار دۆلاره‌ له‌ ئه‌نجامی كاره‌ بازرگانییه‌كانی، ئێستا له‌ گفتوگۆدایه‌ له‌گه‌ڵ كۆمپانیای (ویت واچه‌رز) بۆ سیستمه‌كانی خۆراك بۆ ئه‌وه‌ی به‌رنامه‌یه‌كی دیاریكراو دابنێت بۆ دابه‌زاندنی كێشی زیادی له‌شی له‌دوای منداڵ بوون له‌ به‌رامبه‌ردا 4 ملیۆن دۆلار له‌و كۆمپانیایه‌ وه‌رده‌گرێت، به‌ڵام به‌پێی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی دیكه‌ ده‌مێكه‌ جیسیكا خه‌ریكی گفتوگۆیه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ به‌رامبه‌ر دابه‌زاندنی كێشی له‌شی بڕێك پاره‌ وه‌ربگرێت و كۆمپانیاكه‌ش وه‌ك پروپاگه‌نده‌ بۆ به‌رهه‌مه‌كانی خۆی به‌كاری بهێنێت.
Top