كورده‌ : خه‌ڵكانێك هه‌ن بۆ مه‌به‌ستی تایبه‌تی به‌دوای هونه‌ر كه‌وتوون

كورده‌ : خه‌ڵكانێك هه‌ن بۆ مه‌به‌ستی تایبه‌تی به‌دوای هونه‌ر كه‌وتوون
هونه‌رمه‌ند كورده‌ له‌ لێدوانێكدا بۆگۆڤاری گوڵان، باس له‌ ئه‌ركی هونه‌رمه‌ند ده‌كات به‌گشتی و ده‌ڵێت « هونه‌رمه‌ند ده‌بێت ڕاستگۆبێت و به‌رده‌وام هه‌وڵ بدات به‌جددی له‌ڕووی هونه‌رییه‌وه‌ كار بكات بۆ پێشخستنی میلله‌ته‌كه‌ی، جا له‌ هه‌رشوێنێك بێت، چونكه‌ هونه‌رمه‌ند موڵكی میلله‌ته‌ نه‌وه‌ك كاربكات بۆ پاره‌و پول و یاخود بۆ شێواندنی هونه‌ری میلله‌ته‌كه‌ی خۆی، یاخود بۆكاری سیاسی. چونكه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی تر هه‌یه‌ كار بكات بۆ ئه‌م مه‌به‌سته،‌ بۆیه‌ ده‌بێت هونه‌رمه‌ند ئه‌ركی خۆی بزانێت و كۆمه‌ڵگا فێری كاری باش بكات نه‌وه‌ك سه‌ر له‌كۆمه‌ڵگاش بشێوێنێت وه‌كو ئێستادا باسێكی زۆر هه‌یه‌ كه‌ خه‌ریكه‌ ته‌ڕو ووشك بسووتێت به‌هۆی خه‌ڵكانێك كه‌ بۆ مه‌رامی خۆیان به‌دوای هونه‌ر كه‌وتوون. كورده‌ ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو كه‌ له‌گه‌ڵ چۆنییه‌تی به‌رهه‌مدایه‌و به‌رده‌وامیش حه‌ز له‌كاری زۆر ده‌كات. هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه‌ بیرت لەدویت نەكردۆتەوە كورده‌ ووتی « نه‌خێر تاكو ئێستا بیرم لێنه‌كردۆته‌وه‌ كه‌ كاری دویت بكه‌م.
Top