له‌ فه‌ره‌نساش كلیپێكی ریهانا قه‌ده‌غه‌ ده‌كرێ

له‌ فه‌ره‌نساش كلیپێكی ریهانا قه‌ده‌غه‌ ده‌كرێ
گۆرانی We found love» كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ گۆرانییه‌كانی كچه‌ گۆرانیبێژ ریهانا خه‌ریكه‌ مشتومڕی زۆر دروست ده‌كات له‌ناوه‌نده‌ هونه‌ری و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، دوای ئه‌وه‌ی كه‌ به‌وه‌ تۆمه‌تبار كرا به‌وه‌ی كه‌ ده‌بێته‌ هۆی زڕاندنی ناوی ئافره‌ت، ئه‌نجوومه‌نی باڵای كاره‌ بیستراو و بینراوه‌كانی فه‌ره‌نسا بڕیاریدا به‌ رێگاگرتن له‌ په‌خشكردنی ئه‌م گۆرانییه‌ له‌ كه‌ناڵه‌ فه‌ره‌نسیه‌كان به‌تایبه‌تی له‌و كاتانه‌ی كه‌ جه‌ماوه‌رێكی زۆر له‌ شوێنه‌ گشتییه‌كان په‌خش ده‌كرێت، چونكه‌ هه‌ندێك دیمه‌ن له‌ خۆده‌گرێت كه‌ ناكرێ منداڵ سه‌یری بكه‌ن.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئه‌نجوومه‌نی ناوبراو بڕیاریدا ئه‌م گۆرانییه‌ ته‌نیا دوای نیوه‌ی شه‌و په‌خش بكرێت كه‌ له‌م كاته‌شدا منداڵان بۆیان نییه‌ سه‌یری ته‌له‌فزیۆن بكه‌ن، شایه‌نی وتنه‌ ئه‌مه‌ دووه‌مجاره‌ كه‌ ریهانا رووبه‌رووی ئه‌م بڕیارانه‌ی ده‌زگاكانی چاودێری ده‌بێته‌وه‌ له‌ ئه‌وروپا دوای ئه‌وه‌ی گۆرانی (SMS) له‌ یازده‌ وڵاتی ئه‌وروپی قه‌ده‌غه‌ كرا.
Top