تەمەنیان لە سەرووی چل ساڵیە كەچی هێشتاش هەر سەرنج راكێشن
لەیلا غوفران
59 ساڵی تەمەنی بەڕێ كردووە، لەدایكبووی مەغریبە، سەركەوتنێكی گەورەی بەدەست هێنا دوای نیشتەجێبوونی لە میسر رێگای هونەری لەنیوەی هەشتاكان دەستپێكردووە، ساڵانی 1988 هەتا 1998 ساڵانی درەوشانەوەی خۆری هونەری ئەو بوون، بەڵام بەم دواییە تووشی كارەساتێك بوو، بووە هۆی لەدەست دانی هیبەی كچی، ئەمەش وای لێكرد زۆر دڵتەنگ بێت. بەڵام دواتر بەسەر كۆسپەدا سەركەوت و گەڕایەوە ناو گۆڕەپانی هونەری.
ماجیدە رۆمی
تەمەنی 54 ساڵە، لە خێزانێكی هونەری لەدایك بووە، كچی مۆسیقار حەلیم رۆمیە، دایكی لوبنانییە، ماجدە رۆمی بەدەنگە بەهێزەكەی دەناسرێتەوە، كەس ناتوانێ نكۆڵی لە هونەرەكەی بكات.
سەمیرە سەعید
ئێستا تەمەنی 53 ساڵە، لە مەغریب و وڵاتانی عەرەبی بەناوبانگە ماوەی 25 ساڵە لەمیسر نیشتەجێیە، هەندێك پێیان وابوو میسریە،چەندین خەڵاتی مۆسیقی وەرگرتووە یەكێك لەوانە خەڵاتی مۆسیقای ورلد میوزك وۆردس(bbc international music awards) كە ساڵی 2003 لە ئەلبوومی (یوم ورا یوم) وەریگرت و خەڵاتەكانی زیاتر لە 90 خەڵاتن. 3جار خەڵاتی میدل ئیست میوزیك وۆرد میوزكس دوری وەرگرتووە .
لەتیفە تونسی
50ساڵی تەمەن بەرێ كردووە، هونەرمەند و ئەكتەری تونسیە، ناوی راستەقینەی لەتیفەیە، كچی عەلی عەرفاویە، لە سیدی عومەر لە وڵاتی تونس لەدایك بووە، بەدەیان ئەلبووم و ڤیدیۆ كلیپی بڵاوكردۆتەوە.
نەجوە كەرەم
تەمەنی لە سەرووی 45ساڵییە، هونەرمەندێكی لوبنانییە و نازناوی رۆژی گۆرانی عەرەبی لێنراوە، ژیانی لەهەشتاكان دەركەوتووە یەكێكە لەو ئافرەتە هونەرمەندانەی كە شوێن پەنجەیان دیارە لە گۆڕەپانی هونەری عەرەبی و لوبنانی، خاوەن دەنگێكی چیایی بەهێزە.
ئا/ بەهرە سدیق