پرسی خۆكوشتن له كورتهفیلمێكدا
له لێدوانێكدا هاوڕێ به‌هجه‌ت ده‌رهێنه‌ری فیلمه‌كه وتی: فیلمه‌كه ناوی (one shot) ـه به‌واتای یه‌ك ساتی فیشه‌ك ته‌قاندن كه مرۆڤ له‌كاتی بێ‌ئومێد بووندا ده‌یه‌وێت خۆی بكوژێت، هه‌روه‌ها واتایه‌كی دیكه‌ی (one shot) ئه‌وه‌یه كه فیلمه‌كه یه‌ك گرته‌یه‌و ته‌واوی كاتی فیلمه‌كه به یه‌ك گرته وێنه گیراوه‌و بڕینی تێدانییه كه یه‌كێكه له ستایله‌كانی كاركردن له فیلمداو له دونیادا كاری پێده‌كرێت و ستایلێكی قورسه بۆ كاركردن كه بتوانیت ئه‌وه‌ی هه‌ته به‌یه‌ك گرته وێنه‌ی بگریت.
چیرۆكی فیلمه‌كه باس له خۆكوشتن و بێئومێدی ده‌كات كه ئه‌و ساته‌ی هیچ شتێك نامێنێته‌وه بۆ بیركردنه‌وه جگه‌له مردن نه‌بێت، ئیشكردنی من له‌م فیلمه‌دا ئه‌وه‌یه كه ئه‌وه كاته‌ی وا هه‌ست ده‌كه‌یت كه ئیشت نه‌ماوه له ژیاندا، به‌پێچه‌وانه‌وه دنیایه‌ك ئیشی تر ماوه كه بیكه‌یت، خۆكوشتنیش شتێك نییه كه چاره‌سه‌ری كێشه‌ی مرۆڤ بكات به‌ڵكو مرۆڤه كه كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كات.
ئه‌و ده‌رهێنه‌ره ئه‌وه‌شی وت كه له فیلمه‌كه‌دا ئاو و ماسی وه‌ك سیمبول به‌كارهاتووه كه یه‌كه‌م ساتی فیلمه‌كه به تكه‌ی ئاو ده‌ستپێده‌كات و كۆتاساتی فیلمه‌كه‌ش به حه‌وزی ماسی ته‌واو ده‌بێت كه هه‌ردووكیان سیمبولی ژیانن.
فیلمه‌كه به‌رهه‌می ده‌رهێنه‌رو به‌هاوبه‌شی كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی ڤین به‌رهه‌مهاتووه‌و له‌ناوچه‌ی بادینان وێنه‌ی گیراوه‌و نواندنی ئه‌كته‌ری به‌توانا (حه‌مه‌عه‌لی ئه‌تروشی) یه‌و ته‌واوی ستافی فیلمه‌كه به‌خۆبه‌خش كاریان تێداكردووه.
هاوڕێ به‌هجه‌تی ده‌رهێنه‌ر وتیشی: تائێستا كورته فیلمه‌كه چانسی به‌شداریكردنی هه‌یه له دوو فێستیڤاڵدا له وڵاتی ئهمریكاو به‌ریتانیا، هه‌روه‌ها چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامی چه‌ند فێستیڤاڵێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه بۆ به‌شداریكردن.