گیبسۆن ئه‌مجاره‌یان له‌گه‌ڵ كچێكی ئه‌فغانیدا
به‌ڵام هێشتا گرفته‌كانی به ته‌واوی چاره‌سه‌ر و یه‌كلایی نه‌كراوه كه‌چی گیبسۆن له یه‌كێك له چێشتخانه‌كاندا له كه‌شوهه‌وایه‌كی رۆمانسی له‌گه‌ڵ كچێك دانیشتبوو، ئه‌م دانیشتنه رۆمانسییه زیاتر بازاڕی پڕوپاگه‌نده‌كان دژی گیبسۆن گه‌رم ده‌كات، ماڵپه‌ڕی (تی ئێم زێد)ی ئه‌مریكی رایگه‌یاند كه گیبسۆن له‌به‌رده‌م هۆتێلی(له‌میرتاج) و دوای نان خواردن له‌گه‌ڵ شۆخ و شه‌نگێك پێكه‌وه دانیشتبوون كار له دانیشتنیش تێپه‌ڕی بوو به‌ڵكو خه‌ریكی ماچ و موچ بوون، ئافره‌ته‌كه‌ش ناوی (ئه‌زیتا غانیزاد) یه و پاڵه‌وانی زنجیره‌ی (ئه‌لفار)ه، هه‌رچه‌نده قسه‌كه‌رێك به ناوی گیبسۆنه‌وه ئه‌وه‌ی ره‌ت نه‌كرده‌وه كه گیبسۆن و ئه‌زیتا یه‌كتریان ماچ نه‌كردووه، ژووانه‌كه‌یان پێوه‌ندی به خۆشه‌ویستییه‌وه نه‌بوو، شایه‌نی گوتنه غانیزادی ته‌مه‌ن 31 ساڵه له دایكبووی ئه‌فعانستانه.