سلاڤ:ئێستاش لایه‌نگری به‌شاره
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه هه‌موو جیهان سه‌رقاڵه به زانینی دوایین رووداوه‌كانی سوریا و به‌رده‌وامی ئیدانه‌ی كرده‌وه‌كانی هێزه ئه‌منییه‌كانی سوریا دژ به هاووڵاتییان ده‌كه‌ن، كه‌چی به‌شێك له هونه‌رمه‌ندانی عه‌ره‌بی و سوری تا ئێستاش به‌رده‌وامن له پشتگیری كردنیان بۆ رژێم و سه‌رۆكی ئه‌و وڵاتانه، سلاڤ فه‌واخرجی كه یه‌كێك له‌و هونه‌رمه‌ندانه له‌سه‌ر ئاستی عه‌ره‌بی ناسراوه، به ئاشكرا پشتگیری خۆی بۆ به‌شار ئه‌سه‌د ده‌ربڕی و به رزگاركه‌ری سوریای وه‌سف ده‌كات، سلاڤ ده‌ڵێت: راسته به‌هۆی ئه‌م رووداوانه سوریا وڵاتێكی نائارام و شڵه‌ژاوه، به‌ڵام سلاڤ پێیوایه ئه‌م بارودۆخە ئێستای سوریا و كاتییه و به هۆی سه‌ركردایه‌تی به‌شار ئه‌سه‌ده‌وه بارودۆخه‌كه هێور ده‌بێته‌وه و سوریاش زۆر له جاران به‌هێزتر ده‌گه‌ڕێته‌وه.