تارا جاف بەچەنگەكەیەوە دەبێتە دەستپێكی كۆنسێرتێكی داریوش

تارا جاف بەچەنگەكەیەوە دەبێتە دەستپێكی كۆنسێرتێكی داریوش
خانمە موزیكژەنی كورد تارا جاف، لەدەستپێكی كۆنسێرتێكی هەردوو گۆرانیبێژی فارس درایوش و فەرامەرزی ئەسڵانی، بەچەنگەكەیەوە موزیك لەشاری بۆنی ئەڵمانی دەژنێت.
تارا جاف لەلێدوانێكیدا بۆ دەزگاكانی راگەیاندن گوتی "لەتشرینی یەكەم/ ئۆكۆتبەر 2011، لەشاری بۆنی ئەڵمانی كۆنسێرتی هەردوو گۆرانیبێژی فارس داریوش و فەرامەرزی ئەسڵانی بەأێوەدەچێت، من بەر لەدەستپێكردنی كۆنسێرتەكە، بەئامێری چەنگ چەند پارچە موزیكێك بۆ ئامادەبووان دەژەنم".
گوتیشی "هەر لەئەم مانگە، بەمەبەستی سازكردنی زنجیرەكۆنسێرتێك سەردانی توركیا دەكەم، بأیاروایە دوو كۆنسێرت لەشاری ئەستانبۆڵ پێشكەش بكەم، كۆنسێرتەكانی دیكەش لەچەند شارێكی كوردی بەأێوەدەچێت، لەوانە ئامەد و ماردین و چەند شارێكی دیكە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد "لەم زنجیرە كۆنسێرتەدا گۆرانی و موزیك بەدەنگی خۆم و بەئامێری چەنگ پێشكەش دەكەم، رەنگە لەهەندێك لەكۆنسێرتەكاندا هونەرمەندی دیكە، بەئامێری دەڤ و ریتم هاوكارم بن".
ئەوەشی خستەروو "كۆنسێرتەكان لەكۆتایی ئەم مانگە دەست پێدەكەن و تا سەرەتای مانگی تشرینی دووەم/ نۆڤێمبەر بەردەوامی هەبێت".
Top