شانۆگەری گێژەن نمایش دەكرێ
شانۆگەری گێژەن لە نووسینی سلاڤۆمێر مروژیرك و ئامادەكردنی فازڵ جاف و دەرهێنانی هاوار حەمیدە، لەم شانۆگەرییەدا هەریەك لە"گۆڤار ئەنوەر، بارزان سنجاوی، سامان عومەر، رێكان ئەحمەد سەیدە" وەك ئەكتەر بەشدارن و بڕیارە كاتژمێر 4ی ئێوارەی رۆژانی 16و17و18/10/2011 لە هۆڵی گەلی شاری هەولێر نمایش بكرێ.
لە لێدوانێكی تایبەتدا هاوار حەمید دەرهێنەری شانۆگەرییەكە گوتی"لە نوێترین كاری خۆماندا بە شانۆگەری گێژەن دێینەوە ناو جەماوەر و لەماوەی 3 رۆژدا كارەكەمان نمایش دەكەین"
هاوار گوتیشی"لەم شانۆگەرییەدا هەوڵمانداوە كاری جدی بكەین لەسەر چەند پرسێكی گرنگ و دیاری ئەمڕۆی گۆڕەپانی كوردستان".