كریستال: هیچ لە كاری ماڵەوە نازانم
لە پێوەندییەكدا لەگەڵ گۆڤاری گوڵان كریستاڵ ئاماژەی بۆ ئەوە كرد، سەرەتا بەنواندن هاتووەتە نێوبواری هونەرییەوە، هەرچەندە پێشتر لەگەڵ گرووپی منداڵان گۆرانی وتووە، بەڵام لەبەر ئەوەی بەهرەی گۆرانیشی هەیە بۆیە ئێستا لە هەردوو بواردا كار دەكات، ئەمەش كارێكی سەخت نییە، چونكە بۆ هەر بوارێك كاتی تایبەتی دیاری دەكات واتە لە یەك كاتدا هەردوو كارەكە ئەنجام نادات، كریستاڵ لە درێژەی دیمانەكەیدا دەڵێ: هەرچەندە دایكم زۆر هانیداوم بۆ گۆرانی گوتن، بەڵام هیچ یارمەتی نادەم، چونكە بە ڕاشكاوی دەڵێم لە كاری ماڵەوە هیچ نازانم نەخواردن ئامادە كردن و نە هیچی تر.
كریستاڵ دەربارەی ڕۆڵەكانی لە درامادا وتی: هەر سیناریۆیەك كە قەناعەتم پێی هەبووبێت كە دەتوانم تێیدا سەركەوتووبم و بە باشی ڕۆڵەكە بەرجەستە دەكەم بەخۆشحاڵییەوە بەشداریم تێدا كردووە لە كۆتایی لێدوانەكەشیدا وتی: لە بواری گۆرانی و نواندندا بە نیازی ئەنجامدان و بەشداری كردنم لە چەند كارێكی هونەری نوێدا كە لە كاتی خۆیدا بە جەماوەری ڕادەگەیەنم.