مۆنیكا بەم زووانە ناگەڕێتەوە

مۆنیكا بەم زووانە ناگەڕێتەوە
چەند رۆژنامەیەكی ئیتاڵی لەسەر زاری مۆنیكا بیلۆشی ئەستێرەی سینەمایی جیهانی رایگەیاند، كەوا ئێستا لە خۆشترین ساتەكانی ژیانیدایە و چێژ لە هەر چركەیەك وەردەگرێت.
مۆنیكا ئێستا زۆربەی كاتەكانی لەگەڵ كچەكەی(لیۆنی) بەسەر دەبات و بەم دواییەش چەند وێنەیەكیان لە رۆژنامە و گۆڤارەكانی ئیتاڵیا بڵاوبۆوە كاتێك لە قاوەخانەیەكی ڕۆما دانیشتبوو و پێدەچوو زۆر دڵخۆش بێت بە ژیانی ئێستای، لەلایەكی دیكەوە چەند سەرچاوەیەكی نزیك لە مۆنیكا رایانگەیاند كەوا لە ئێستادا بە هیچ شێوەیەك بیر لە گەڕانەوە ناكات بۆ كاری هونەری و دەیەوێ هەموو كاتێكی خۆی بۆ پەروەردەكردنی لیۆنی تەرخان بكات و چێژ لە هەر چركەیەك وەربگرێت كە لەگەڵیدا بەسەری دەبات، شایەنی وتنە ئێستا مۆنیكا هاوسەری ئەكتەری فەرەنسی فینسنت كاسیلە و دوو منداڵیان هەیە دیڤا كە تەمەنی 6 ساڵە و لیۆنی كە تەمەنی هێشتا ساڵێكی تێپەڕ نەكردووە.
Top