ئیلیسا: ئەوەی لە سوریا روودەدات تاوانە

ئیلیسا: ئەوەی لە سوریا روودەدات تاوانە
ئەستێرەی گۆرانی وموزیكی لوبنانی ئیلیسا ڕووداوەكانی سوریای بە تاوان و قڕكردنی گەلی سوریای وەسف كرد.
ئیلیسا بە توندی رەخنەی لە هەڵوێستی دەسەڵاتدارانی سوریا بەرامبەر بە گەلی سوری كە داوای ئازادی و دیموكراسی و هەڵبژاردنی دەسەڵاتەكانی دەكات و كاردانەوەی رژێمی سوری بە تاوان وەسف كرد و ڕاشیگەیاند كەوا گەلی سوریا مافی خۆیەتی بە ئاشتی و دیموكراسی بژی.
لەلایەكی دیكەوە ئیلیسا ئەو هەواڵانەی رەتكردەوە گوایە هێڕشی كرووەتە سەر شۆڕشی گەلی میسری و ئاماژەی بەوەش كرد كە تا ئێستا سروودی نیشتمانی نەوتووە، چونكە لەو كاتانەدا ئەو دەیەوێت تەنیا مرۆڤ بێت.
Top