لەوبڕوایەدا نەبوو یەكەم كلیپی لەشاشەكان داببەزێت
هونەرمەمد كوردە یەكێكە لەو هونەرمەندانەی كە توانی لەماوەیەكی كورتدا سەركەوتنێكی باش بەدەست بهێنێت و جێگای خۆی بكاتەوە لەنێو هونەری كوردیدا، كوردە لەلێدوانێكدا بەگۆڤاری گوڵانی ڕاگەیاند»هەر لەسەرەتای دەست پێكردنییەوە بەكاری هونەری هونەرمەند (زیاد ئەسعەد) كە لەكارەكانیدا زۆر هاوكاری كردووە بۆیە پێی وایە ئەو هونەرمەندە كەسێكی بلیمەت و بەتوانایە،دەڵێت:چونكە كاری جوانم لێ بینیوەو لەكارەكانی سەركەوتوو بووە. كوردە ئەوەش دەخاتەڕوو،كاتێك دەستی بەكاری هونەری كردووە هەرگیز لەو بڕوایەدا نەبوو كەلەلایەن جەماوەرەوە خۆشەویست بێت،دەشڵێت،تەنانەت باوەڕم نەدەكرد كەكلیپەكەشم لەشاشەكان داببەزێت. لەبارەی ئەوەی تاچەند سوود لە ئینتەرنێت دەبینێت لەبۆكاری هونەری كوردە وتی»تا ڕادەیەكی زۆر سوود لەئینتەرنێت دەبینم بۆ بواری هونەری چونكە ئەمڕۆ سەردەمی تەكنەلۆژیایەو لەڕێگای ئینتەرنێتەوە زۆر لەمیوزیك دەگەڕێم و تاڕادەیەك بۆهونەرمەندان كاری ئاسان كردووە وەكو كۆنتاك كردن لەگەڵ هونەرمەندان چەندین كاری تر، بۆیە كارەكانم زۆربەیان لەڕێگای ئینتەرنێتەوەن و كوردە ئەوەشی ڕوونكردەوە كە كەسێكە هەرگیز كەس سەری لێدەرناچێت، دەڵێت»بەڵام زۆرجار كۆسپ دێتە پێشم لەكارەكانم)).