لوقمان سە‌لیم لە‌چی نیگە‌رانە..؟

لوقمان سە‌لیم لە‌چی نیگە‌رانە..؟
ئا:ڕۆشنە عومەر
هونەرمە‌ند لوقمان سە‌لیم لە‌لێدوانێكیدا بۆ گۆڤاری گوڵان، باس لە‌بوونی ئافرەت دەكات لە‌كلیپە كوردیە‌كان، هەروەها جەختیش لە‌وە‌دەكاتە‌وە‌ كە هە‌رگیز كلیپ پێوە‌ر نییە‌ بۆناساندنی هونەرمە‌ند لە‌لایە‌ن جەما‌وە‌رەوە‌ .
لوقمان سە‌لیم یە‌كێكەلە‌و هونەرمە‌ندە بەتوانایانەی كە ماوە‌یە‌كی زۆرە لە‌نێو هونەری كوردی كاردەكات و توانیویە‌تی سە‌ركەوتنێكی باش لە‌بواری گۆرانی وتن مە‌قام بەدەست بهێنێت،لە‌ساڵی 1996 یە‌كەم گۆرانی خۆی بەناوی (شە‌وانی بێ تۆیی) تۆماردەكات، لە‌لێدوانێكدا بەگۆڤاری گوڵانی ڕاگە‌یاند»زۆر نیگە‌رانم بەرامبەر بەوە‌ی كەئێستا زۆربەی كلیپە كوردییە‌كان بۆ دەرخستن و ناوبانگی خۆیان چە‌ند ئافرەتێك نمایش دەكەن،پێشم وایە‌، تە‌نانەت ئەگە‌ر ئافرەتە‌كە بیانیش بێت ئەوا سوكایە‌تی بەجەستە‌ی ئافرەت دەكرێت و هیچی تر نییە. لوقمان ئاماژە‌ی بەوە‌شدا كەداهاتی ماددی چە‌ند ساڵە‌ی خۆی لە‌سە‌ركاركردنی ئافرەت بووە‌و لەو بارەیەوە دەڵێت»چونكە چە‌ندین ساڵە‌ كاری بەرگدروێتی بۆئافرەتان دەكەم، بۆیە‌ هە‌میشە ڕێزلە‌ئافرەت دەگرم،جگە‌ لە‌وە‌ش ئێمە‌ هە‌موومان بەهۆی ئافرەتە‌وە‌ دروست بووین وژیان دەبەینەسە‌ر. لە‌بارەی ئەوە‌وەی تاچە‌ند كلیپ پێوە‌رە بۆناساندنی هونەرمە‌ند لوقمان وتی»زۆرجار گۆرانی هە‌یە كە‌ تێكست و ئاوازی باشە بێ ئەوە‌ی بكرێت بەكلیپ ئەوا لە‌نێو خە‌ڵك ئاشنابووە‌،هەروەها هونەرمە‌ندە كۆنەكان هیچیان كلیپیان بۆگۆرانییە‌كانیان نەكردوە‌و هە‌مووشیان لە‌نێوخەڵك ناسراون، تاكو ئێستاش بۆیە‌ بەڕای من هیچ كاتێك كلیپ پێوە‌ر نییە‌ بۆناساندنی هونەرمە‌ند.لوقمان ئەوە‌شی خستە‌ڕوو، بۆ هە‌ڵبژاردنی تێكستە‌كانی هە‌مووی لە‌سە‌ر هە‌ست وسۆزی خۆیە‌وە‌ هە‌ڵدەبژێرێت و دەڵێت»هیچ كاتێك بۆهە‌ڵبژاردنی تێكستی گۆرانییە‌كانم خۆم ئامادەناكەم،هە‌ر تێكستێكی جوان ببینم، گەرهە‌ست و سۆزم بۆی بچێت دەیكەمە گۆرانی.
Top