مۆنتاژی شەشەمین فیلمی سینەمایی بەهمەن قوبادی كۆتایی پێهات

مۆنتاژی شەشەمین فیلمی سینەمایی بەهمەن قوبادی كۆتایی پێهات
مۆنتاژی فیلمی "وەرزی كەرگەدەن" لە دەرهێنانی سینەماكاری كورد "بەهمەن قوبادی" لە لایەن مۆنتێری ئەڵمانی "فرانسیكا بێرلیچ" لە چەند رۆژی داهاتوودا كۆتایی پێدێت.
مۆنتاژی شەشەمین بەرهەمی سینەمایی دەرهێنەری ناودار و بەئەزموونی كورد "بەهمەن قوبادی" بە ناوی "فسل كرگدن" واتە "وەرزی كەرگەدەن" كە قۆناغی دووەمی وێنەگرتنی تپێەأكردووە، لە ئەستۆی مۆنتێری ئەڵمانی "فرانسیكا بێرلیچ"ـەو كە تاكوو چەند رۆژی داهاتوو كۆتایی پێدێت.
چیرۆكی ئەم فیلمە سەبارەت بە شاعیرێكی ئێرانییە كە لە شیعرەكانیدا بەشوێن ژیانی أابردووی خۆیدا دەأوات و چیرۆكێكی درامی ئەویندارانە سازدەكات.
ئەكتەری ناوداری سینەمای ئێران "بێهرووز وسووقی" دوای 35 ساڵ لە فیلمی "وەرزی كەرگەدەن" رۆڵی ئەو شاعیرە دەبینێت و هەروەها ئەكتەری بەناوبانگی توركی "یەڵماز ئوردووگان" و ئەكتەری بەتوانای ئیتاڵی "مۆنیكا بێلوچی" كە لە فیلم گەلی وەكوو؛ "مالێنا" و "نەگۆأاو"دا رۆڵی بینیوە و هەروەها "بێران سات" و "بئێلجیم بێلگین" دوو ئەكتەری ناوداری توركی لە شەشمین بەرهەمی سینەمایی بەهمەن قوبادیدا هونەری خۆیان دەنوێنن.
دیالۆگەكانی فیلمی "وەرزی كەرگەدەن" بە سێ زمانی فارسی، توركی و كوردی دەبێت و هەر لە ئێستاوە مافی بڵاوكردنەوەی ئەم فیلمە لە لایەن چەندین وڵاتەوە فرۆشراوە.
بەهمەن قوبادی كە ئێستاكە لە ئەمەریكا سەرقاڵی نووسینی سیناریۆی ئەنیمەیشنێكە كە ساڵی داهاتوو دەست بە وێنەگرتنی دەكات، هیوادارە كە بتوانێت فیلمی سینەمایی "وەرزی كەرگەدەن" لە سینەماكانی وڵاتی ئێران نمایش بكات.
Top