هێرش هه‌ورامی: هونەری كوردی بووەتە بازاڕێكی بازرگانی
له پێوه‌ندییه‌كیدا له‌گه‌ڵ گۆڤاری گوڵان ده‌رباره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی گۆرانی ده‌ڤه‌ری هه‌ورامان گوتی: پێموابێت گۆرانی وتن بۆخۆی هونه‌ریكی تایبه‌ته بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه وا ئه‌و توانا‌و ده‌نگه‌یان هه‌یه له‌و باره‌ی كه توانایه‌كی تایبه‌تی ده‌وێت له‌وانه‌یه گۆرانی گوتن به كه‌سێكی ئاسایی نه‌كرێت، له ده‌ڤه‌ری هه‌ورامان ده‌یان شێوه گۆرانی وتن هه‌یه هه‌ر له سیاچه‌مانه‌وه هه‌تا ده‌گاته به‌شی هه‌ڵپه‌ڕكێ و شایی به هه‌موو جۆره‌كانییه‌وه.
ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی ئایا له سه‌ر‌ه‌تای ده‌ستپێكردنی كاری هونه‌ری لاسایی هونه‌رمه‌ندانی ده‌ڤه‌ری هه‌ورامانی زیاتر كردۆته‌وه یان هونه‌رمه‌ندانی ناوچه‌كانی دیكه‌ش؟ هونه‌رمه‌ند هێرش هه‌ورامی ده‌ڵێت: دیاره زۆربه‌مان به لاسایی ده‌ست به كاری هونه‌ری ده‌كه‌ین، به‌ڵام به شێوه‌یه‌ك گشتی سوودم له گۆرانی هه‌ر چوار پارچه‌ی وڵاته‌كه‌م وه‌رگرتووه تا ئێستاش به به‌رده‌وامی به زۆربه‌ی شێوه‌زاره كوردییه‌كان گۆرانی ده‌ڵێم له‌وانه‌ش شێوه‌زاری هه‌ورامی و لاساییشیان ده‌كه‌مه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به هه‌موومان بتوانن هونه‌ری ده‌ڤه‌ری هه‌ورامان بپارێزین.
هه‌ندێك هونه‌رمه‌ند به‌وه تاوانبار ده‌كرێن كه هونه‌ری ده‌ڤه‌ری هه‌ورامانیان شێواندووه ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته هێرش هه‌ورامی گوتی: له‌گه‌ل رێزمدا بۆ گۆرانیبێژان، هونه‌ری كوردی بووه‌ته بازارێكی بازرگانی هه‌ر كه‌سێك ده‌بینیت دێت كلیپێكی بۆ ده‌كه‌ن و له كه‌ناڵه‌كان وه‌كو هونه‌رمه‌ند ده‌یناسینن، دیاره ناوچه‌ی هه‌ورامان و ئه‌و كه‌سانه‌ی به شێوه‌زاری هەو‌رامی گۆرانی ده‌ڵێن له‌و دیارده‌یه بێ به‌ش نه‌بووه كه‌سانی وا هه‌ن كه‌وا نه‌ك ناتوانن گۆرانیش بڵێن به‌ڵكو به‌ناوی نوێكاریه‌وه زۆربه‌ی ئاوازه‌كانی ده‌ڤه‌ری هه‌ورامانیان تێك داوه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆیان ده‌ینێرن بۆ كه‌ناڵه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی بڵاویان بكه‌نه‌وه، من به هیچ جۆرێك له‌گه‌ڵ ئه‌و دیارده دزێوه‌دا نیم و نابم.
زۆر باس له‌وه ده‌كرێت كه هونه‌رمه‌ندان له ئێستادا ده‌توانن پشت به هونه‌ره‌كه‌یان ببه‌ستن بۆ په‌یدا كردنی بژێوی ژیانیان، هێرش ده‌ڵێ: به داخه‌وه نه‌وه‌ك من بگره زۆربه‌ی زۆری ئه‌و كه‌سانه‌ی كاری هونه‌ری ده‌كه‌ن ئه‌و هه‌له‌یان بۆ نه‌ره‌خساوه ئه‌مه‌ش هۆكاری بۆ ئه‌و هه‌موو كێشانه ده‌گەڕێته‌وه كه ئه‌مڕۆ له بازاڕ‌و كۆمه‌ڵگاكه‌ی ئیمه‌دا توشی بووین به‌و ئاسانییه‌ش لێی رزگار نابین هه‌رچه‌نده شێوه‌ی كاری هونه‌ری منیش جیاوازتره له‌چاو هه‌ندێك گۆرانیبێژی دیكه له‌وانه‌یه من زۆرتر له ئاهه‌نگ و بۆنه‌كان به‌شداربم، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ناكرێت بڵێیت بژێوی ژیانت له‌سه‌ر كاری هونه‌ریه، چونكه من هه‌وڵمداوه ئه‌وه‌ی له ڕێگای هونه‌ره‌وه ده‌ستم ده‌كه‌وێت هه‌ربۆ هونه‌ره‌كه‌م و پێشخستنی خه‌رجی بكه‌مه‌وه.
له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی كه بۆچی وه‌ك هونه‌رمه‌ندێكی گه‌نج به‌رهه‌می كه‌مه؟ هێرش هه‌ورامی وتی: ڕاسته من له‌م دواییه‌وه به‌رهه‌مم که‌م بۆته‌وه ئه‌وه‌ش چه‌ند جارێک ڕوونم کردۆته‌وه ناگه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی که‌وا به‌رهه‌مم لا نه‌بێت زۆر جار دڵم هێشاوه و بڕیارم داوه که وا کلیپ و سیدی نه‌که‌م، به‌ڵام به ئێوه‌و به خۆشه‌ویستانی خۆم ده‌ڵێم که‌وا به‌رهه‌مێكی ته‌واوم له‌به‌رده‌ستدایه که هه‌موو ئیشه‌کانی ده‌مێکه ته‌واو بووه به‌ڵام کاتی ئه‌وه‌م بۆ نه‌ڕه‌خساوه تاوه‌کو به‌شێوه‌یه‌کی باشتر بیانگه‌یه‌نمه به‌ر ده‌ست و گوێی خۆشه‌ویستانم. به‌هیوام ئه‌و بێده‌نگییه نه‌مێنێت.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه وه‌ك هونه‌رمه‌ندێكی هه‌ورامی ده‌ستكه‌وتنی ئاواز و شیعر له ئه‌وروپا چه‌ند زه‌حمه‌ته، گوتی: به‌گشتی له ئه‌وروپا په‌یداکردنی هۆنراوه و بگره ژه‌نیاریش زه‌حمه‌ته، به‌ڵام من له‌م ساڵانه‌ی دواییه‌وه زۆرتر خۆم هه‌وڵ ده‌ده‌م که‌وا تێكستی خۆم بڵێمه‌وه، به‌ڵام به‌هه‌ر جۆرێک بێت من په‌نام بردۆته به‌ر ئه‌و شاعیرانه‌ی سه‌رده‌م له زاراوەی سۆرانی و هه‌ورامیش به‌تایبه‌تی.