ئەرسەلان دەروێش: شانۆیی (بێكەس)و (ریچارد ی سێیەم) نمایش دەكات

ئەرسەلان دەروێش: شانۆیی (بێكەس)و (ریچارد ی سێیەم) نمایش دەكات
لەنوێترین بەرهەمید1و بەبەشداریكردنی ستافێكی گەورە و بەتوانا لەشانۆكارانی كوردستان هونەرمەندی ناسراو(ئەرسەلان دەروێش) ئێستا لە مەشقكردندایە بۆ پێشكەشكردنی نمایشێكی شانۆیی موزیكئامێز سەبارەت بە سەربوردەی ژیان وخەباتی(بێكەس)ی شاعیر . لەم كارە هونەرییە تازەیەدا كە لەنووسینی مامۆستا (ئەحمەد سالار)ە و (كاوان مەحموود) ئاوازەكانی بۆ دادەنێت و وێڕای كاری دەرهێنان (دەروێش) خۆی نەخشەی كۆریۆگرافیا و سینۆگرافیای داڕشتووە، ژمارەییەكی گەورە لە هونەرمەندانی شاری سلێمانی بەتایبەتی هەردوو تیپی (شانۆی سالار و نواندنی سلێمانی) بەشداریی تیادا دەكەن و رۆڵە سەرەكییەكان لە لایەن شانۆكاران (ئەحمەد سالار، كامەران رەئوف، كاوەی ئەحمەد میرزا، عومەر دڵپاك، یاسین بەرزنجی، سوهەیلە حەسەن،ئاشتی عوسمان دانش،شیلان عەبدوڵڵا، هاوڕێ قادر رەشید، زاهیر عەلی،ئاشتی كەمال، ئەڤین ئازاد،چێنەر ئەحمەد،ماهیر عەلی،كەمال عەلی،سروەعەبدولڕەحمان،سەركەوت حەمە سەعید، ماردین سەباح،داناسەڵاح وچەندین هونەرمەندی تر)دەنوێنرێن وابڕیارە ئەم شانۆییە كەلەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە پشتیوانی لێكراوەو وەزارەتی رۆشنبیری ولاوان سەرپەرشتی دەكات، بەتایبەتی بۆ كەناڵە تەلەفزیۆنییەكان تۆماربكرێت. شایانی باسە بڕیاروایە دوا بەدوای ئەم نمایشە هونەرمەند(ئەرسەلان دەروێش)بەهاوبەشی لەگەڵ دەرهێنەری گەورەی عەرەب(د.سەڵاح ئەلقەسەب)و بۆ یەكەمین جار لە مێژووی شانۆی عێراقیدا شانۆیی (ریچاردی سێیەم)ی شەكسپیر وەك بەرهەمێكی هاوبەش بەزمانی كوردی دەربهێنێت،كە بە بەشداریكردنی چەندین هونەرمەندی بەتوانای وەك ( د.سامی عەبدولحەمید، دەعواتف نەعیم، ئەحمەد سالار،عومەر دڵپاك)دێتە ئەنجام.
Top