مه‌ریوان سه‌فائه‌دین: دژی ئەوەم هونەری نەتەوەیەكی دیكە تێكەڵ بەهونەری كوردی بكرێت
سه‌ره‌تا بەوەی ده‌رباره‌ی هونه‌رمه‌ند ده‌توانێت بژێوی ژیانی خۆی له رێگای هونه‌ره‌كه‌یه‌وه په‌یدا بكات، مه‌ریوان گوتی: به ڕای من هونه‌رمه‌ند کاتێك ده‌توانێت بژێوی ژیانی به هونه‌ره‌که‌ی په‌یدا بکات پێش هه‌موو شتێک کۆپی کردن له کوردستان نه‌مێنێت و ئه‌و تۆمارگا و دوکانانه‌ی که به بازاڕی كۆپیكردنیان داناوە، دابخرێن. هه‌روه‌ها راگه‌یاندنه‌کانی کوردیش ده‌توانن ده‌ورێکی باڵایان هه‌بێت بۆ نه‌هێشتنی کۆپیکردنی به‌رهه‌می هونه‌رمه‌ندان، دواتر وه‌زاره‌تی رۆشنبیریش ده‌توانێت پشتگیری له هونە‌رمه‌ندان بکات و له‌و رووه‌وه به‌ده‌میانه‌وه بچێت.
كه‌سانێك هه‌ن به مافیای هونه‌ری كوردی ناوده‌برێن، مه‌ریوان ده‌رباره‌ی ئه‌مانه ده‌ڵێت: ئه‌و که‌سانه‌ی که پێیان ده‌وترێت مافیای هونه‌ری کوردی، من زۆر له‌وه خراپتریان پێده‌ڵێم بگره ئه‌نفالچی و ڤایرۆسی هونه‌ری کوردین نه‌ک ته‌نها مافیا، دڵنیابه ئه‌و که‌سانه که‌من، به‌ڵام وه‌ک ڤایرۆس وان و بێچوی زۆر بڵاوده‌که‌نه‌وه. من هه‌میشه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا بووم که هونه‌ری کوردی پێش بکه‌وێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌و شێوه‌یه بێت هه‌رگیز پێش ناکه‌وێت و به‌ره‌و مه‌رگ ده‌برێت.
زۆر جار باس له بوونی تێكست نووسه كورده‌كان ده‌كرێت، مه‌ریوان سه‌فائه‌دین به راشكاوی ده‌ڵێ: تێکست نووسی باشمان زۆره، به‌ڵام ئه‌وه‌ش که‌وتوه‌ته سه‌ر ئه‌و گۆرانیبێژه که ئایا بۆلای کام تێکست نووس ده‌چێت که تێکستی بۆ بنووسێت یان چ جۆره تێکستێکی ده‌وێت.
زۆر جار باس له تێكه‌ڵكردنی هونه‌ری كوردی به هونه‌ری نه‌ته‌وه‌كانی تر ده‌كرێت، هونه‌رمه‌ند مه‌ریوان له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێ: من دژی ئه‌وه‌م که هه‌ر هونه‌رێکی تری نه‌ته‌وه‌کانی تر تێکه‌ڵ به هونه‌ری کوردی بکرێت من خۆم گوێ له هه‌موو جۆره گۆرانی و موزیکێکی بیانی ده‌گرم، به‌ڵام پێم با‌ش نییه له‌گه‌ڵ هونه‌ری کوردی تێکه‌ڵ بکرێت. هه‌موو هونه‌رێک وه‌ک خۆی گوێی لێبگیرێت باشتره، چونکه زۆر جار گوێمان لێده‌بێت گۆرانییه‌کی کوردی زۆر خۆش تێکه‌ڵ کراوه له‌گه‌ڵ گۆرانییه‌کی راپ ئه‌مه جێی ده‌ستخۆشی و تازه‌گه‌ری نییه ئه‌مه وا ده‌کات ئه‌سلی هه‌ردوو هونه‌ره‌که ون بکات.
له وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره گه‌شبینی به‌رامبه‌ر به داهاتووی هونه‌ری كوردی؟ وتی: من ناتوانم له هه‌موو روویه‌که‌وه گه‌شبین بم به دوارۆژی هونه‌ری کوردی هه‌تا ئه‌و ڤایرۆسه گه‌ورانه له‌ناو نه‌برێن، به‌رگریکردنێکی با‌ش و دلسۆزانە نەبێت بۆ هونه‌ری کوردی ئه‌مه‌ش زۆر ئاسانه ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت بیکه‌ین ته‌نها پێویستمان به پشتگیريیه‌کی با‌ش له لایه‌ن حکومه‌تی کوردستان و وه‌زاره‌تی رۆشنبیرییه‌وه هه‌یه.
سه‌باره‌ت به زۆربوونی ژماره‌ی گۆرانیبێژان هونه‌رمه‌ند مه‌ریوان سه‌فائه‌دین ده‌ڵێ: ئه‌مه شتێکی ئاساییه چونکه بارودۆخه‌که له‌باره بۆیه به‌و شێوه‌یه گۆرانیبێژ زۆر بووه و ئێمه ناتوانین که‌سێک خودا به‌هره‌یه‌کی داوه‌تێ و ده‌نگی خۆشه بۆ گۆرانی وتن رێگری لێ بکه‌ین، به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه ئایا کێن ئه‌وانه‌ی که ده‌یانه‌وێت به‌راستی بینه ناو دنیای هونه‌ری کوردی و بۆ خزمه‌تی هونه‌ری کوردی خۆیان ته‌رخان ده‌که‌ن.
له كۆتاییدا هونه‌رمه‌ند ده‌رباره‌ی كاری ئێستا و به‌رهه‌می داهاتووی گوتی: ئێستا من له وڵاتی سوید له که‌ناڵی ئاسمانی که‌ی بی سی کار ده‌که‌م وه‌ک کارمه‌ند به‌رپرسی به‌شی ئه‌رشیفی گۆرانی و موزیکی کوردیم، به‌ڵام ئه‌مه وه‌ک کارێکی رۆژانه‌م ده‌یکه‌م هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی به کا‌ری هونه‌ریمه‌وه نییه و هه‌ر کات و ساتێک بمه‌وێت کا‌ری هونه‌ری خۆم ده‌که‌م و رێگرم نییه، به‌ڵام هه‌ر خۆم له ژیانی هونه‌ریمدا ئه‌وه‌م هه‌ڵبژاردووه که کا‌ری زۆر و بۆر نه‌که‌م ئه‌وه‌نده بکه‌م که گوێم لێبگیرێت، له‌لایه‌كی دیكه‌وه ده‌مه‌وێ ئه‌وه‌تان پێ بڵێم راسته من ماوه‌یه‌که به‌رهه‌می نوێم بڵاو نه‌کردۆته‌وه، به‌ڵام ئێستا ئه‌لبومێکی نوێم له‌به‌رده‌ستدایه و هیوام وایه بتوانم له ئاینده‌یه‌کی نزیکدا ده‌ست به کاره‌کانی بکه‌م و دواتر له هه‌موو نوێکارییه‌ک گوێگرانم ئاگادار ده‌که‌مه‌وه..