كلۆنی: دوای مردنم لاشه‌م بسووتێنن
كلۆنی له دیمانه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ گۆڤاری (جالا)ی فه‌ره‌نسی گوتی: هه‌ر كه‌سێك كه به‌شێكی خۆڵه‌مێشی لاشه‌كه‌می به‌رده‌كه‌وێت پێویسته بیبات بۆ ئه‌و شوێنه‌ی جیهان كه من نه‌مبینیوه، چونكه ئه‌مه دوا ده‌رفه‌ت ده‌بێت بۆ من بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو جیهان ببینم، كلۆنی ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد كه له وه‌سیه‌تنامه‌كه‌یدا رایگه‌یاندووه ئاماده‌یه ئه‌ندامانی له‌شی ببه‌خشێت، به‌ڵام نووسه‌ری وه‌سیه‌تنامه پێی گوتووه كه‌س گورچیله‌كانی تۆی ناوێ، چونكه كهولی زۆرت خواردۆته‌وه ئه‌مه‌ش بۆته هۆی ئه‌وه‌ی كه زیانێكی زۆریان به‌ر بكه‌وێ.
كلۆنی ته‌مه‌ن 50 ساڵ تا ئێستا بیر له پێكهێنانی خێزان نه‌كردۆته‌وه له‌م باره‌یه‌وه‌ش ده‌ڵێ: هیچ پلانێكم نییه سه‌باره‌ت به ژیانی تایبه‌تی خۆم، هه‌روه‌ها هیچ بیرۆكه‌یه‌كیشم له مێشكدا نییه ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی له 10 ساڵی داهاتوودا له كوێ ده‌بم، ته‌نیا ده‌مه‌وێ مرۆڤێكی چالاك بم.