سه‌ره‌ڕای سه‌ره‌ڕۆییه‌كانی خۆی، برێتنی ئامۆژگاری بیونسی ده‌كات

سه‌ره‌ڕای سه‌ره‌ڕۆییه‌كانی خۆی، برێتنی ئامۆژگاری بیونسی ده‌كات
برێتنی سسپێرزی كچه‌ گۆرانیبێژی ئه‌مریكی خۆشحاڵی خۆی به‌ هه‌واڵی سكپڕیی بیونسیی هاوڕێی ده‌ربڕی ته‌نانه‌ت ئامۆژگاریشی كرد.
برێتنی له‌ چوارچێوه‌ی ئاهه‌نگی دابه‌شكردنی خه‌ڵاته‌كان (ئێم تی ڤی) رایگه‌یاند: من هه‌ست به‌ خۆشی دایكایه‌تی ده‌كه‌م، له‌ هه‌مان كاتدا ده‌زانم چه‌ند ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تی و وماندووبوونیش ده‌خاته‌ ئه‌ستۆی دایك، بۆیه‌ ئامۆژگاریم بۆ بیونسی ئه‌وه‌یه‌ كه‌وا سوود له‌ هه‌ر چركه‌یه‌ك له‌ چركه‌كانی ته‌مه‌نی دایكایه‌تی وه‌ربگرێت و پێویسته‌ هه‌ر زوو مۆڵه‌تێك له‌ كاره‌كانی وه‌ربگرێت و لێیان دووربكه‌وێته‌وه‌ و هه‌موو كاره‌ هونه‌رییه‌كانی بۆ ماوه‌یه‌ك بوه‌ستێنێت، برێتنی زیاتر رووی له‌ بیونسی كرد و پێی گوت: بۆ سێ ساڵ مۆڵه‌ت وه‌ربگره و هه‌مووی ته‌رخان بكه‌ بۆ منداڵه‌كه‌ت‌، ره‌نگه‌ پێت زۆر بێت، به‌ڵام خۆیشت نازانی ئه‌و سێ ساڵه‌ چۆن ده‌ڕوات.
Top