ئه‌نیستۆن له براد توڕه‌یه
له‌م باره‌یه‌وه سه‌رچاویه‌كی نزیك له ئه‌نیستۆن به رۆژنامه‌ی (ی‌و ئێس ویكلی)ی راگه‌یاند كه ئه‌م لێدوانانه ئیهانه كردنی جنیڤه‌ره و جۆرێك له ناره‌وشی پێوه دیاره، سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد كه تیمی په‌یوه‌ندییه گشتیه‌كان جنیڤه‌ر هاتۆته ناو مه‌سه‌له‌كه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو شته‌كان بگه‌ڕێنه‌وه رێڕه‌وه راسته‌قینه‌كه‌ی خۆیان و نه‌گاته ئاستی گرفتێك كه له میدیاكاندا بقۆزرێته‌وه، سه‌رچاوه‌كه زیاتر گوتی: هه‌موو لایه‌ك ده‌زانین كه براد ئه‌م قسانه‌ی كردووه و ناتوانێت بیگۆڕێت یان ره‌تی بكاته‌وه، به‌ڵام پێده‌چێت په‌شیمان بێته‌وه له‌و قسانه‌ی كه به‌رامبه‌ر به جنیڤه‌ر كردوویه‌تی، چونكه براد بیت به ژیانی ئێستای له‌گه‌ڵ ئه‌نجلینا جۆلی ئاسووده نییه وه‌ك ئه‌وه‌ی نیشانی ده‌دات.