هه‌ستی ژنانه‌ی سیرین و نادین سه‌رنجی راده‌كێشی

هه‌ستی ژنانه‌ی سیرین و نادین سه‌رنجی راده‌كێشی
خانمه‌ هونه‌رمه‌ندی لوبنانی مه‌ی حه‌ریری رایگه‌یاند كه‌ له‌ رۆژانی ئاساییدا كاتژمێر یه‌كی دوای نیوه‌ی شه‌و ده‌خه‌وێت، به‌ڵام له‌ مانگی ره‌مه‌زاندا تا نوێژی به‌یانی ناخه‌وێت.
مه‌ی له‌ دیمانه‌یه‌كییدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی (صدی البلد) ئه‌وه‌شی راگه‌یاند له‌ مانگی ره‌مه‌زان تا كاتژمێر یه‌كی نیوه‌ڕۆ له‌ خه‌و هه‌ڵناستێت و كاتێكیش له‌ خه‌و هه‌ڵسا سه‌ره‌تا ده‌چێته‌ لای سارای كچی و سه‌یرێكی ته‌له‌فزیۆن ده‌كات ئینجا له‌ ئه‌حواڵی دایكی ده‌پرسێت، مه‌ی حه‌ریری له‌ درێژه‌ی دیمانه‌كه‌یدا ده‌ڵێ: دوو ئافره‌تی‌ هونه‌رمه‌ند هه‌ن كه‌ زیاتر له‌ هه‌موو ئافره‌تانی دیكه‌ سه‌رنجم راده‌كێشن ئه‌وانیش هه‌ر یه‌كه‌ له‌ سیرین عه‌بدولنور و نادین نجیمن، چونكه هه‌ستێكی ژنانه‌ی راسته‌قینه‌یان پێوه‌ دیاره‌.
Top