فیلمی ماندوو ده‌چێته به‌یروت
فیلمی "ماندوو" كه یه‌كه‌مین فیْلمی بڵندی سه‌عیدییه، دوای به‌ده‌ستهێنانی خه‌ڵاتی "فیپێرشی"به‌شی پێشبڕكێی سه‌ره‌كی هه‌شته‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "قه‌یسی زێڕین"ی یه‌ریڤان، به نوێنه‌رایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان و به ئاماده‌بوونی ئه‌م ده‌رهێنه‌ره مه‌هابادییه له رۆژانی داهاتوودا له به‌شی پێشبڕكێی سه‌ره‌كی یازده‌یه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "به‌یروت" له لوبنان ده‌چێته سه‌ر په‌رده‌ی سینه‌ما.
فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "به‌یروت" به به‌شداری 67 فیلم له 29 وڵاتی جیهان له چه‌ندین به‌شی پێشبڕكێی؛ "فیلمه چیرۆكییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست"، "كورته فیلمه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست" و "فیلمه دیكۆمێنتییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست" و هه‌روه‌ها چه‌ندین به‌شی ده‌ره‌وه‌ی پێشبڕكێی، له‌وانه: "پانۆڕامای نێوده‌وڵه‌تی"، "كورته فیلمه‌كان"، "فیلمه چێشتخانه‌یه‌كان" و "فیلم گه‌لی منداڵان" له رۆژانی 5 -13 تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ر 2011 له شاری به‌یروتی پایته‌ختی لوبنان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
"ماندوو" به‌رهه‌می وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له لایه‌ن كۆمپانیای بڵاوكه‌ره‌وه‌ی جیهانی فیلم "دریم له‌ب فیلمز" له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا بڵاوده‌كرێته‌وه، تاكوو ئێستا له فیستیڤاڵی جۆراوجۆری فیلم له ئاستی دنیادا نمایشكراوه.
ئه‌م فیلمه له دوایین به‌شداری نێونه‌ته‌وه‌یی خۆیدا له رۆژانی 15 - 16ی ته‌موز/ جولای 2011 له به‌شی پێشبڕكێی سه‌ره‌كی هه‌شته‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "قه‌یسی زێڕین"ی یه‌ریڤان له هۆڵی سووری سینه‌ما مۆسكۆ له شاری یه‌ریڤان له ئه‌رمه‌نیستان نمایشكرا و له لایه‌ن فیدراسیۆنی نێونه‌ته‌وه‌یی رخنه‌گرانی فیلم، خه‌ڵاتی "فیپێرشی" به ده‌رهێنه‌ری ئه‌م فیلمه به‌خشرا.
ئه‌م فیستیڤاڵه به به‌شداری 150 فیلم له 45 وڵاتی جیهان له چه‌ندین به‌شی جۆراوجۆر، له‌وانه: "پێشبڕكێی نێونه‌ته‌وه‌یی"، "فیلمه‌كانی A - Z"، "پانۆڕامای ئه‌رمه‌نیستان" و چه‌ندین به‌شی دیكه له رۆژانی 10 - 17ی ته‌موز/ جولای 2011، به‌ڕێوه‌چوو.