چاوه‌ڕوانی گه‌رده‌لوول بن
زه‌نگه‌نه وتی: به‌ر له‌ده‌ستپێكی ده‌ستبه‌كاربوونمان له وێنه‌گرتنی گه‌رده‌لوول ده‌ستمان كرد به ئاماده‌كارییه‌كان و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته كه‌ناڵی ئاسمانی (كوردسات) هه‌موو كارێكیان بۆ ئاماده‌كاریی وێنه‌گرتنی خسته ئه‌ستۆی خۆی و ئیتر ڕوومان كرده شاره‌كان و ناوچه جیاجیاكانی كوردستان به‌و پێیه‌ی گه‌رده‌لوول له به‌شی سێیه‌مدا ده‌بێت هه‌موو چین و توێژ و شێوه‌زار و شار و شارۆچكه و ناوچه‌كانی كوردستان بگرێته‌وه، بۆیه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته هونه‌رمه‌ندانی هه‌موو شاره‌كانی كوردستان ده‌ستنیشان كران و سه‌ره‌نجام دوای ته‌واوكردنی ئاماده‌كارییه ته‌كنیكی و كارگێڕییه‌كان رۆژی 16/10/2010 له (كه‌ناروێ) گه‌رده‌لوول پێی نایه قۆناغی وێنه‌گرتن.
ئیتر رۆژ دوای رۆژ به‌گوڕتر و چاكتر كاری كرد و هونه‌رمه‌ندان به‌گیانێكی به‌رز و عه‌شقێكی گه‌وره‌وه له‌گه‌ڵ گه‌رده‌لوول كاریانكردووه و به‌رده‌وام بوون، هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا چه‌ندین ناوچه وێنه‌گیراون و دیمه‌نه‌كانی شاری سلێمانی به‌شی زۆری لۆكه‌یشنه‌كانی وه‌رگیراوه ته‌نیا لۆكه‌یشنه‌كانی نێو زانكۆ ماوه كاتێك ئه‌و زانكۆیه له ساڵی 1981 ده‌گوازرێته‌وه بۆ شاری هه‌ولێر و هه‌روه‌ها شاری كه‌ركوك و به‌شێكی زۆر و ناوچه‌ی گه‌رمیانیش به‌ته‌واوی وێنه‌گیراوه و جگه له‌چه‌ندین ناوچه‌ی جیاجیا و گوند و دێهاتی تر .
جه‌لیل زه‌نگه‌نه زیاتر باسی له‌سه‌ر كرد و ئاشكرایكرد : له هه‌رناوچه‌یه‌كدا كه ڕوومان تێكردووه بۆ وێنه گرتن خه‌ڵك به‌و په‌ڕی گه‌رم و گوڕیه‌وه پێشوازیان لێكردووین و په‌رۆش بوون بۆ ئه‌و درامایه چونكه هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان گه‌رده‌لوول به هی خۆی ده‌زانێت و گوزارشت له هه‌موو كوردێك ده‌كات.
وتیشی: له‌ڕووی كێشه‌و گرفته‌وه بێگومان هیچ كارێك بێ كه‌م و كوڕی نابێت و گرفت دێته پێش، به‌ڵام به‌باشی ده‌ڕوات و ده‌توانین به‌سه‌ریدا زاڵبین.
جه‌لیل زه‌نگه‌نه باسی له‌شاری هه‌ولێر كرد و وتی: دوای ماوه‌ی نزیكه‌ی ساڵێك سه‌ره‌نجام گه‌رده‌لوول گه‌یشته هه‌ولێر و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته روومان كرده ناوچه‌ی هیران و نازه‌نین لۆكه‌یشنه‌كانی ئه‌و ناوچانه‌مان ته‌واو كرد و به‌نیازیشین بچینه ناو شاری هه‌ولێر و دیمه‌نه‌كانی ناو شار وه‌ربگرین و خۆپیشاندانه‌كانی ساڵی 1983 ش تۆمارده‌كه‌ین و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به‌ر له ده‌ستپێكردنی گه‌رده‌لوول له‌میانه‌ی سه‌ردانه‌كانمان بۆ شاره‌كان، سه‌ردانی شاری هه‌ولێرمان كرد و له هۆڵی (میدیا) پێشوازیمان له گه‌نجان و جه‌ماوه‌ری شاره‌كه كرد كه به‌ڕاستی به شێوه‌یه‌ك بوو هۆڵه‌كه به‌ته‌واوی پڕبوبوو له جه‌ماوه‌ر و گڕوتینێكی گه‌وره‌ی به‌من به‌خشی.
خه‌ڵك به‌وپه‌ڕی په‌رۆشییه‌وه ئاماده‌ی بوبوون بۆیه ئێمه ژماره‌ی مۆبایل و هه‌روه‌ها وێنه‌ی هه‌ریه‌كه‌یانمان وه‌رگرتووه و به‌نیازیشین له دیمه‌نه‌كانی ئه‌و خۆپیشاندانه‌دا په‌یوه‌ندییان پێوه‌بكه‌ین و به‌شدارییان پێ بكه‌ین.
ده‌رهێنه‌ر تیشكی خسته‌سه‌ر كاره‌كانیان له داهاتوودا و وتی: تائێستا به‌ڕێژه‌ی %65 به‌ره‌و سه‌ر كاره‌كانمان له گه‌رده‌لوول كردووه، به‌رنامه‌كانی داهاتووشمان دوای ته‌واو كردنی شاری هه‌ولێر بریتی ده‌بێت له هه‌ندێك دیمه‌ن له شاری كه‌ركوك و هه‌روه‌ها كۆیه و قه‌ڵادزێ و رانیه و چۆمان و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی تریش، وه به‌نیازیشین رووبكه‌ینه چه‌ندین شوێنی تر وه‌كو وه‌رگرتنی لۆكه‌یشنه‌كان له شاری به‌غدا.
هه‌روه‌ك ئاماژه‌شی بۆ ئه‌وه‌كرد گه‌رده‌لوولی به‌شی سێیه‌م 60 ئه‌ڵقه له‌خۆ ده‌گرێت و سه‌رجه‌م دیمه‌نه‌كان باس له‌ڕووداوه‌كانی ساڵانی 1978 تاوه‌كو 1983 له كوردستان ده‌كات و له ماوه‌یه‌كی تردا چاوه‌ڕوانی ته‌واوبوونی گه‌رده‌لوول بن.
زنجیره درامای گه‌رده‌لوول دوای ئه‌وه‌ی دوو به‌شی یه‌ك له‌دوای یه‌كی له كه‌ناڵی ئاسمانی كوردسات به‌رهه‌مهێنرا، جه‌ماوه‌رێكی زۆر له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی كوردستان ئاشنای بوون و هه‌وادارێكی زۆری بۆخۆی راكێشا له ئێستاشدا به‌شی سێیه‌می گه‌رده‌لوول كه ماوه‌ی ساڵێك به‌سه‌ر وێنه‌گرتنیدا تێپه‌ڕ ده‌بێت، زۆرینه‌ی ئه‌و درامایه وێنه‌گیراوه و به‌ره‌و كۆتایی هاتن به وێنه گرتنی لۆكه‌یشنه‌كان هه‌نگاو ده‌نێت و هه‌وادارانیشی له چاوه‌ڕوانی ته‌واوبوونی ئه‌و درامایه‌دان كه رووداوه‌كانی گوزارشت له‌ڕاستی ده‌كه‌ن باس له ڕۆژگاره سه‌خته‌كانی گه‌لی كورد ده‌كات كه به‌ده‌ست ڕژێمی دیكتاتۆره‌وه چه‌شتوویه‌تی و هاوكات خه‌بات و تێكۆشانی پێشمه‌رگه و خه‌ڵكی كوردستان ده‌گێڕێته‌وه و له پاڵ ئه‌وانه‌شدا په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ئه‌وكاته ده‌خاته‌ڕوو.
PUKmedia