کامکاران تاران پڕ ده‌که‌ن له موزیكی کوردی
له‌م کۆنسێرته‌دا بڕیاره ئاوازێک له‌ژێر ناوی زه‌مانه بۆ به‌رز راگرتنی یادی دایکی کامکاران بخوێندرێت، هه‌روه‌ها بێژه‌ن کامکار که به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه ماوه‌یه‌ک له‌کاری هونه‌ری دوورکه‌وتبووه‌وه، له‌م کۆنسێرته‌دا به‌شدارده‌بێت.
هۆشه‌نگ کامکار به‌رپرسی گروپی کامکاران له پرێس کۆنفرانسێکی تایبه‌تدا رایگه‌یاند: کۆنسێرتی گروپی کامکاران وه‌کو هه‌میشه له 2 به‌شی کوردی و فارسی‌دا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، له‌به‌شی فارسی‌دا چه‌ندین ئاوازی نوێ له‌وانه 2 ئاوازی دایک و زه‌مانه پێشکه‌شده‌کرێن، له‌به‌شی کوردی‌دا چه‌ندین به‌رهه‌می نوێ و کۆنی گروپه‌که‌مان پێشکه‌شده‌که‌ین، هه‌روه‌ك بڕیاره له‌م کۆنسێرته‌دا بۆماوه‌ی 20 خوله‌ك سۆلۆیه‌کی سه‌نتووری ئه‌رده‌وان کامکار پێشکه‌شبکرێت.
له‌م پرێس کۆنفڕانسه‌دا راگه‌یندرا که له داهاتوویه‌کی نزیکدا ئه‌لبومی هاوبه‌شی کامکاران و هونه‌رمه‌ند عه‌دنان که‌ریم له هه‌رێمی کوردستان بڵاوده‌بێته‌وه، هه‌روه‌ها بڕیاره کۆنسێرتی داهاتووی کامکاران دوای کۆنسێرتی تاران له وڵاتی ئه‌ڵمانیا به‌ڕێوه‌بچێت.