فیلمی مرۆڤه‌كان خه‌ڵاتێك له ئیتاڵیا به‌ده‌ست دێنێت
كورته فیلمی ئه‌نیمه‌یشێنی "ادمها" واته مرۆڤه‌كان، له دوایین به‌شداریی نێونه‌ته‌وه‌یی خۆیدا به نوێنه‌رایه‌تیی سینه‌مای ئێران، له به‌شی كێبڕكێی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی د ئارته كه له‌م هه‌فته‌یه‌دا له شاری مێژوویی بێرگامۆ له ئیتاڵیا به‌ڕێوه‌چوو، بۆ بینه‌ران و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی ناوبژیوان نمایش كرا.
له كۆتایی ئه‌م رووداوه‌ی بواری هونه‌ری سینه‌ما له لایه‌ن ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی ناوبژیوانی فیستیڤاڵ، كورته فیلمی ئه‌نیمه‌یشێنی مرۆڤه‌كان وه‌كوو یه‌كێك له باشترین به‌رهه‌مه‌كان له‌و به‌شه‌ی فیستیڤاڵه‌كه‌دا هه‌ڵبژێردرا.
ئه‌م فیلمه كه له لایه‌ن كۆمپانیای سینه‌مایی ستاك فیلم له‌سه‌ر ئاستی جیهان په‌خش و بڵاو ده‌كرێته‌وه، پێشتریش له چه‌ندین فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌ییدا نمایش كراوه و خه‌ڵاتیشی به‌ده‌ستهێناوه.