گاگا كه‌وته‌ خواره‌وه‌

گاگا كه‌وته‌ خواره‌وه‌
له‌ دانیشتنێكی وێنه‌گرتنی له‌ شاری نیویۆرك، له‌یدی گاگای گۆرانیبێژی ئه‌مریكی وه‌ك پیشه‌ی هه‌میشه‌ی خۆی جلوبه‌رگێكی سه‌رنجڕاكێشی له‌به‌ر كردبوو به‌تایبه‌تی كراسه‌كه‌ی.
جگه‌ له‌مه‌ گاگا چاویلكه‌یه‌كی پۆشی بوو كه‌ چاوی به‌ ته‌واوی ون كردبوو ته‌نیا بیلبیله‌كه‌ی نه‌بێت، گاگا هه‌ر به‌مه‌ش نه‌وه‌ستا، به‌ڵكو پێڵاوێكی زۆر به‌رزی له‌ پێ كردبوو كه‌ له‌ دار دروستكرابوو به‌مه‌ش زیاد له‌ پێویست باڵای به‌رز بوو به‌جۆرێك نه‌یده‌توانی به‌بێ یارمه‌تی بڕوات، ئه‌مه‌ش وای لێكرد له‌ كاتی رۆیشتندا كۆنترۆڵی به‌سه‌ر خۆی نه‌مینێت و له‌ به‌رده‌م تیمی وێنه‌گرتن كه‌وته‌ خواره‌وه‌، به‌ڵام هیچ ئازارێكی پێنه‌گه‌یشت ته‌نیا ئه‌وه‌ نه‌بێت كه‌ ئاماده‌ دایانه‌ قاقای پێكه‌نینێك و ماندوو بوون تا گاگایان هه‌ڵسانده‌وه‌، چونكه‌ پێڵاوه‌كانی زۆر به‌رز بوون .

Top