مه‌راسیمێك بۆ ساڵیادی حه‌مه‌جه‌زا
ئه‌م مه‌ڕاسیمه، له‌ژێر ناونیشانی "هونه‌رو هه‌ڵوێست و ویژدان" له‌شاری سلێمانی، ئێواره‌ی دوێنێ شه‌ممه 1 تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ر 2011، به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له هونه‌رمه‌ندان، رۆشنبیران، كه‌سوكار و دۆستانی گۆرانیبێ، له هۆڵی ڕۆسنبیری سلێمانی به‌رِێوه‌چوو.
له مه‌راسیمه‌كه‌دا چه‌ند وتارێك خوێندرانه‌وه، له‌وانه وتاری هاوبه‌شی لقی سلێمانی سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندنی كوردستان، تیپی موزیكی سلێمانی.
دوابه‌دوای ئه‌ویش كه‌رنه‌ڤاڵێك بۆ رۆحی حه‌مه جه‌زا له ده‌رهێنانی به‌كر ره‌شید و نواندنی قوتابیانی به‌شی شانۆی په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كانی سلێمانی، پێشكه‌ش كرا.
دوا به‌دوای ئه‌ویش راپۆرتێكی ڤیدیۆی له‌ژێر ناوی "سه‌فه‌ری باران" نیشاندرا، تێیدا هونه‌رمه‌ندان و دۆستانی گۆرانیبێژی كۆچكردوو، باسیان له گۆرانیبژ كرد.
دوابه‌دوای ئه‌وه‌ش گۆرانی "سۆزی باوان" كه له‌لایه‌ن هونه‌ر حه‌مه جه‌زا گووتراوه، پێشكه‌ش كرا.
سكرتێری لقی سلێمانی سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی كوردستان عه‌باس ژاژڵه‌یی له‌لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ ئاژانس و رادیۆی په‌یامنێر گوتی "سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی سلێمانی، یادكردنه‌وه‌ی گۆرانیبێژ حه‌مه جه‌زا به ئه‌ركی خۆی ده‌زانێت، ساڵانه‌ش ئه‌و یاده به‌رزو پیرۆز راده‌گرین".
گوتیشی "ئێمه خۆشحاڵین دوای كۆچكردنیشی ئێستا ئه‌م هه‌موو خۆشه‌ویسته له‌م هۆڵه‌دا كۆبۆته‌وه و ئاماده‌ییان نیشانداوه بۆ پیرۆزكردنی ئه‌م مه‌ڕاسیمه، جێگه‌ی خۆیه‌تی ده‌ستخۆشی له‌وانه‌ش بكه‌م كه له‌سه‌ندیكا بۆ ئاماده‌كاری ئه‌م مه‌ڕاسیمه ماندوو بوون".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد "هیواداراین ئه‌و مه‌ڕاسیمه‌ی سازمان كردبوو له‌ئاست توانا‌و لێهاتووی گۆرانیبێژ و پێشمه‌رگه‌ی كۆچكردوو بوبێت".
یه‌كێك له ئاماده‌بووانی مه‌راسیمه‌كه به‌ناوی شنیار به‌كر، له‌لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ ئاژانس و رادیۆی په‌یامنێر گووتی "نه‌ده‌بوو ئه‌م مه‌راسیمه لێره‌دا ساز بكه‌ن، چونكه ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵك نه‌یان توانیوه بچنه هۆڵه‌كه‌وه‌و به‌شداری له‌م مه‌راسیمه‌دا بكه‌ن، ئه‌و هۆڵه ژماره‌یه‌كی دیاریكراو خه‌ڵك ده‌گرێت به‌و هۆیه‌شه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵك به‌شداری نه‌كردوه".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد "حه‌مه جه‌زا پێش ئه‌وه‌ی موڵكی هیچ كه‌سێك بێت، موڵكی خه‌ڵكی كوردستانه، بۆیه هه‌ریه‌كێك له كوردستانیان بۆیان هه‌یه به‌شداری له مه‌ڕاسیمه‌كه‌یدا بكه‌ن".
-pna