گۆرانییه‌كانی فیلمی سه‌نتوورى بڵاوده‌كرێته‌وه‌

گۆرانییه‌كانی فیلمی سه‌نتوورى بڵاوده‌كرێته‌وه‌
گۆرانییه‌كانی فیلمی "سه‌نتووری" له‌ ده‌رهێنانی داریووش مێهرجوویی و له‌ ئاوازدانانی ئه‌رده‌وان كامكار، له‌ ئێران بڵاوده‌كرێته‌وه‌.

ئه‌لبوومی گۆرانییه‌كانی فیلمی سینه‌مایی "سه‌نتووری" له‌ ده‌رهێنانی داریووش مێهرجوویی و له‌ ئاوازدانانی ئه‌رده‌وان كامكار و به‌ ده‌نگی گۆرانیبێژ موحسین چاووشی، به‌ شێوه‌ی سی دی و كاسێت، له‌ لایه‌ن كۆمپانیای ئێران گام بڵاوده‌كرێته‌وه‌.

ئه‌لبوومه‌كه‌ كه‌ نوێترین به‌رهه‌می گۆرانی موحسین چاووشیـه‌، پێكهاتووه‌ له‌ گۆرانییه‌كانی فیلمی سینه‌مایی "سه‌نتووری" كه‌ سه‌ر له‌ نوێ به‌ ده‌نگی ئه‌م گۆرانیبێژه‌و به‌ ئاوازدانانی ژه‌نیاری ناوداری سه‌نتووری كورد ئه‌رده‌وان كامكار پێشكه‌ش كراوه‌، له‌م رۆژانه‌ ده‌كه‌وێته‌ بازاڕی هونه‌ری موزیك و به‌رهه‌م گه‌لی كلتووری له‌ فرۆشگه‌كانی ئێران.

ئه‌م ئه‌لبوومه‌ جگه‌ له‌ گۆرانییه‌كانی فیلمی سینه‌مایی "سه‌نتووری" له‌ ده‌رهێنانی داریووش مێهرجوویی، چه‌ندین پارچه‌ گۆرانی و موزیكی دیكه‌ له‌ ئه‌لبوومه‌كانی پێشووی گۆرانیبێژ موحسین چاووشی له‌وانه‌: پاییز، به‌داخه‌وه‌، قشقه‌ڕه‌ و من له‌گه‌ڵ تۆ خۆشم و چه‌ندانی دیكه‌ی له‌ خۆ گرتووه‌ كه‌ ئه‌مه‌ بۆ یه‌كه‌مین جاره‌ ئه‌و گۆرانییانه‌ به‌ كوالیته‌یه‌كی به‌رز و به‌ شێوه‌ی فه‌رمی ده‌كه‌ونه‌ بازاڕی هونه‌ری موزیكه‌وه‌.

ئه‌لبوومی "سه‌نتووری" ئێستاكه‌ قۆناغه‌كانی تۆماركردن و میكسی ده‌نگی له‌ ستۆدیۆكانی شاری تارانی پایته‌خت بۆی ئه‌نجام دراوه‌ و دوای تێپه‌ڕبوونی ئه‌م قۆناغانه‌ له‌م مانگه‌دا چاپ و بڵاو ده‌كرێته‌وه‌.


-pna
Top