4 فیلمی كوردی لە بەسرە خەڵات كران و لە 3 شار تریش نمایش كران

4 فیلمی كوردی لە بەسرە خەڵات كران و لە 3 شار تریش نمایش كران
بە ئامادەبوونی نوێنەری سەندیكای هونەرمەندانی كوردستان و نوێنەری دەرهێنەرانی كورد فێستیڤاڵی سینەمای گەڕۆك لە شارەكانی باشوورو ناوەڕاستی عێراق دەستی پێكرد.
لەم فێستیڤاڵەدا چوار كورتەفیلمی كوردی نمایشكران، كە بریتی بوون لە" ئاوس- شێرزاد هیدایەت، هەنگاوەكانی مەرگ- پێشڕەو نەبەرد، درز- ئەمیر تەها، نیشتمان- عەبدولخالق جەودەت".
لالۆ رەنجدەر نوێنەری سەندیكای هونەرمەندانی كوردستان لە فێستیڤاڵەكە لە لێدوانێكی تایبەتدا گوتی"لەمیانی فێستیڤاڵی سینەمای گەڕۆك 4 كورتە فیلمی كوردی لە شارەكانی بەسرە 4 جارو دیوانیە 3 جار و بابل 2 جار و بەغدا 2 جار نمایشكران و هاوشانی فیلمە كوردییەكان 3 كورتە فیلمی عێراقیش بەشداربوون".
لالۆ رەنجدەر گوتیشی"سەرجەم كورتە فیلمە كوردییەكان خەڵات كران و لیژنەی فێستیڤاڵ دڵخۆشی خۆی دەربڕی بە بەشداری سەندیكای هونەرمەندان و خەڵاتی رێزلێنانی پێ بەخشی".
Top