هەولێر یادی رۆژی جیهانی میوزیك دەكاتەوە

هەولێر یادی رۆژی جیهانی میوزیك دەكاتەوە
وەك یادكردنەوەیەك و بۆ رێزگرتن لە رۆژی جیهانی میوزیك بەڕێوەبەرایەتی هونەرەكانی میوزیكی هەولێر یادی رۆژی جیهانی میوزیك دەكاتەوەو بۆ یەكەمجار لە هەرێمی كوردستان ئۆپێرایەكی میوزیكی لەلایەن گروپێكی ئەڵمانی پێشكەش دەكرێ.
ئەم یادە كە وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان، بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەر/ هەولێر، بەڕێوەبەرایەتی هونەرەكانی میوزیك لە كاتژمێر 11ی رۆژی یەكشەممە 2/10/2011 لە هۆڵی گەلی شاری هەولێر سازدەكرێ.
بە گوێرەی راپۆرتی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی هونەرەكانی میوزیك هاتووە كە لە كاتژمێر 11ی بەیانی رۆژی یەكشەممە و لەژێر چاودێری وەزیری رۆشنبیری و لاوان یادی رۆژی جیهانی میوزیك دەكرێتەوە.
هەر لەو راپۆرتەدا هاتووە كە "لەو مەراسیمەدا پارچە میوزیكێك لەلایەن گروپی بەڕێوەبەرایەتی پێشكەش دەكرێ و دواتر فیلمێكی دیكۆمێنتی لەسەر كار و چالاكییەكانی بەڕێوەبەرایەتی میوزیك نمایش دەكرێ و گروپی ئۆپێرای كۆڵنیش ئۆپێرای پێشمەرگە پێشكەش دەكەن، لە كۆتایی یادەكەشدا پێشانگایەك لەژێر ناوی "گوڵەكانی خاك و نیشتمان" بۆ هونەرمەند شێروان عەبدولعەزیز دەكرێتەوە".
Top