ئەمڕۆ وەرزی نوێی هەفتەی كورتە فیلم دەستپێدەكات

ئەمڕۆ وەرزی نوێی هەفتەی كورتە فیلم دەستپێدەكات
بڕیار وایه‌ ئەمرۆ شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 1/10/2011 له‌ هۆڵی گه‌ل له‌ شاری هه‌ولێر ده‌ستپێبكات كه‌ سێ رۆژ ده‌خایه‌نێت.

له‌م باره‌یه‌وه‌ ناسر حه‌سه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سینه‌ما له‌ وه‌زاره‌تی رۆشنبیر و لاوان رایگه‌یاند: له‌ میانه‌ی ئه‌م وه‌رزه‌دا رۆژانه‌ له‌ كاتژمێر چواره‌وه‌ ژماره‌یه‌ك فیلم نمایش ده‌كرێن و له‌دوای هه‌ر نمایشێك گفتوگۆی كراوه‌ ده‌رباره‌ی فیلمه‌كان ده‌ستپێده‌كات له‌لایه‌ن ئاماده‌بووانه‌وه‌ به‌ ئاماده‌بوونی ده‌رهێنه‌ره‌كان بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ڵامی پرسیار و تێبینی ئاماده‌بووان بده‌نه‌وه‌ له‌سه‌ر فیلمه‌كان و ئه‌م وه‌رزه‌ش تا رۆژی 3/10/2011 ده‌خایه‌نێت و تێیدا چه‌ندین فیلم و كورته‌ فیلمه‌ نمایش ده‌كرێن.

شایه‌نی باسه‌ فیلمەكانیش بەم شێوەیە نمایش دەكرێن:

رۆژی یەكەم شەممە 1/10 /2011

1- پیشاندانی كورتە فیلمی شایی فیشەك سیناریۆی مەسعود عارف دەرهێنانی هونەر بەكر مەعروف.

2- كورت فیلمی (كەمانچە) سیناریۆ ودەرهێنانی هیوا سوعاد.

3- كورتە فیلمی (نەورەس) دەرهێنانی وسیناریۆی كامۆ جەمال .

4- فیلمی (مۆبایل سیناریۆ) و دەرهێنانی نەشوان مەحەمەد.

5 - كورتە فیلمی (سپی ) سیناریۆ ودەرهێنانی حوسێن زارین.

6- كورتە فیلمی (پەیژەیەك) بۆ ئاسمان سیناریۆی ودەرهێنانی پشتیوان عبدوڵڵا.



رۆژی دووەم 2/10/2011

1- فیلمی (ئاسەواری گوللە) سیناریۆ و دەرهێنانی ئەمیر تەها.

2- فیلمی (خاكی پاڵەوانان) سیناریۆ ودەرهێنانی سوهێم عومەر خەلیفە.

3- فیلمی (ماسی سور) سیناریۆو دەرهێنانی هەورازمەحەمەد.

4- فیلمی (پاسكیل ومنداڵ) سیناریۆ ودەرهێنانی مازن بەریتانی.

5-فیلمی (نوێژی كۆتایی) سیناریۆ ودەرهێنانی ئاكۆ عەزیز.

6- فیلمی (تەنیایی) سیناریۆی پشتیوان عبدوڵڵا دەرهێنانی فریاد حەسەن.



سێیەم رۆژ 3/10/2011

1 - فیلمی (ئەوانەی كەسیان خۆشناوێ) سیناریۆو دەرهێنانی جەلال پەنا .

2- فیلمی (سەراژوور) دەرهێنانی وسیناریۆی بیلال شاكر.

3- فیلمی (مام رەسوڵ) سیناریۆی ودەرهێنانی سەروەر مەحەمەد.

4- فیلمی (كەڤوكا سپی) دەرهێنانی ڤیان مایی .

5- فیلمی (دیوار) دەرهێنانی تەحسین فایەق.
Top