ئالین:له كوردستان ده‌رفه‌ت بۆ پێشكه‌وتنی هونه‌ر زیاتره..
زانكۆی ده‌رمانسازی ته‌واو كردووه، هه‌روه‌ها په‌یمانگای مو‌زیك ورۆشنبیری له وڵاتی ئه‌ڵمانیا ته‌واو كردووه و ئێستاش له‌وێ نیشته‌جییه، له ده‌رفه‌تێكدا چه‌ند پرسیارێكمان ئاراسته‌ی ئالین خان كرد ئه‌ویش به‌م شێوه‌یه وه‌ڵامی داینه‌وه.
ئا:خەلیل بلەی
*بۆچی ده‌ركه‌وتنت وه‌ك پێویست نییه؟
- پێموایه ده‌بێ پرسیاره‌كه‌تان به‌و شێوه‌یه بێت بۆچی من به به‌رده‌وامی ده‌رناكه‌وم له میدیا و ئاهه‌نگ و كۆنسێرت و شه‌وچه‌ره كوردییه‌كان؟ من وه‌ك هونه‌رمه‌ندێكی ئافره‌ت به هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵ ده‌ده‌م كه له خزمه‌تی هونه‌ر و كێشه‌ی ره‌وای میلله‌تی كورد ئاماده‌ییم هه‌بێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته من ئه‌م ساڵ ئه‌لبوومی خۆم به ناوی ( هیڤێین وه‌ستایی) و حه‌وت كلیپم بڵاوكرده‌وه، هه‌روه‌ها به‌شداریم له چه‌ند چالاكی و فیستیڤاڵی جیادا كرد له‌وانه فیستیڤاڵی كلتوری له وڵاتی ئه‌ڵمانیا.
* بیرۆكه‌ی گوتنه‌وه‌ی گۆرانی( من دخازن)ی هونه‌رمه‌ندی كۆچ كردوو ئه‌یاز یوسف چۆن بوو؟
- ئه‌م گۆرانییه ئه‌و سیسته‌مه سته‌مكاری و زوڵم و دواكه‌وتنه‌ی كه له‌سه‌ر ئافره‌تی كورد پیاده ده‌كرێ ده‌خاته روو و شیی ده‌كاته‌وه، له هه‌مان كاتدا وه‌ك نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی شۆڕشێكی كۆنه له هونه‌ری كوردیدا، هه‌روه‌ها هه‌ستم كرد كه ئه‌م گۆرانییه له‌و جۆره گۆرانیانانه‌یه كه به دوایدا ده‌گه‌ڕام.
* به گشتی پێوه‌ندیت له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندان چۆنه؟
-پێوه‌ندییه‌كانم زۆر باشن، به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه كه به هونه‌رمه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی به‌ناوبانگن و له‌پێناو میلله‌ته‌كه‌یان تێكۆشانی زۆر‌یان كردووه.
* تۆ تا چه‌ند له‌گه‌ڵ ئه‌و رایه‌ی كه ده‌ڵێت ئێستا كلیپه‌كان ته‌نیا جوانی ئافرت نیشان ده‌ده‌ن بێ ئه‌وه‌ی گوێ به ناوه‌ڕۆكی گۆرانییه‌كه بدرێ؟
-به‌پێی تێگه‌یشتنی من له هونه‌ری كوردی، پێویسته له هونه‌ردا شیعر، ستایل، میتۆد، مو‌زیك و حه‌زی هونه‌رمه‌ند خۆی فه‌رزی بكات، نه‌ك كه‌سانێك بێن و جوانی خۆیان نمایش بكه‌ین.
* كێ زیاتر یارمه‌تیت ده‌دات؟
- جگه له‌وه‌ی كه خۆم یارمه‌تی خۆم ده‌ده‌م، چه‌ند كه‌سایه‌تی رۆشنبیری و ئه‌كادیمی و و شاعیرێك یارمه‌تیم ده‌ده‌م كه پێویسته لێره‌وه سوپاسی هه‌موویان ده‌كه‌م.
* هونه‌ری كوردی له چ پارچه‌یه‌كی كوردستاندا زیاتر پێشكه‌وتووه؟
- ئه‌وه‌ی راستی بێت له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا هونه‌ری كوردی له هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان سه‌ركه‌وتنێكی به‌رچاو و گه‌وره‌ی به‌ده‌ستهێناوه و پێشكه‌وتووه، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كوردستانی فیدراڵی عێراق تا راده‌یه‌ك سه‌ربه‌خۆیه و خاوه‌ن ده‌زگای تایبه‌تی هونه‌رییه و ده‌رگاكانی به‌رووی جیهانی ده‌ره‌وه‌دا كراوه‌ن و له هه‌موویشی گرنگتر هونه‌رمه‌ندان ئازادن چی پێشكه‌ش بكه‌ن، له‌وانه‌یه ئیمكانیات باشتر بۆ هونه‌رمه‌ند په‌یدا ببن.
* وه‌ك ئالین چۆن هونه‌ری ره‌سه‌ن پێناسه ده‌كه‌ی؟
- هه‌ر میلله‌تێك هونه‌ری ره‌سه‌نی خۆی هه‌یه كه له مێژوو و فه‌رهه‌نگ و زمانی رسه‌نی میلله‌ته‌كه‌دا هه‌ڵده‌قوڵێت و چه‌ند تایبه‌تمه‌ندییه‌كی هه‌یه كه پێی ده‌ناسرێته‌وه، بۆیه هه‌ر هونه‌رێك ئه‌گه‌ر ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیانه‌ی تێدا نه‌بێت ره‌سه‌ن نییه و ده‌توانین بڵێین هونه‌ر نییه و ناتوانێت ده‌ربڕی ئێش و ژانی گه‌له‌كه‌ی بێت.
*سازكردنی ئاهه‌نگی تایبه‌ت و كۆنسێرت بۆ هونه‌رمه‌ند چه‌ند گرنگه؟
- هونه‌رمه‌ند پێویسته سه‌ره‌تا له رێگای ئه‌و هونه‌ره‌ی پێشكه‌شی ده‌كات بتوانێت ناوبانگێك بۆ خۆی دروست بكات بگاته ئاستێك كه له لایه‌ن جه‌ماوه‌ره‌وه بناسرێت، هه‌روه‌ها بنكه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری بۆ خۆی دروست بكات، ئه‌و كات جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی هه‌وڵ ده‌دات یاخود داوا ده‌كات له نزیكه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ و رووبه‌روو ئه‌م هونه‌رمه‌نده ببینێت، له هه‌مان كاتدا هونه‌رمه‌ندیش هه‌وڵ ده‌دات به‌شێوه‌یه‌كی زیندوو توانا و لێهاتوویی خۆی نیشانی جه‌ماوه‌ر بدات و و ابكات زیاتر ئاشنا بن پێی، گرنگی ئه‌نجامدانی كۆنسێرت له‌م خاڵه‌دایه.
* ئه‌ی ئێوه‌ی هونه‌رمه‌ند كه‌ی ده‌توانن بژێوی ژیانی خۆتان له رێگای هونه‌ره‌وه په‌یدا بكه‌ن؟
- ئه‌مه پرسیارێكی گرنگه، چونكه هه‌ر كه‌سێك كه خوا به‌هره‌ی ده‌نگخۆشی پێ به‌خشی بێت و به‌رده‌وام هه‌وڵ بدات بۆ ئه‌وه‌ی شتی نوێ پێشكه‌ش به جه‌ماوه‌ر بكات و له‌و پێناوه‌دا قوربانییه‌كی زۆر بدات له‌رووی ماددی و مه‌عنه‌وییه‌وه و ئه‌ركێكی زۆریش بكێشێت مافی خۆیه‌تی كه له به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌دا بتوانێت بژێوی ژیانی خۆی له رێگای هونه‌ره‌كه‌یه‌وه په‌یدا بكات بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر هیچ نه‌بێت بتوانێت له داهاتوودا كارێكی دیكه‌ی باشتر پێشكه‌ش بكات.
*هونه‌ری توركی و عه‌ره‌بی و فارسی چ كاریگه‌رییه‌كیان له‌سه‌ر هونه‌ری كوردی هه‌یه به‌تایبه‌تی له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییه‌دا؟
- ده‌توانین ئه‌م پرسیاره به‌م شێوه‌یه شرۆڤه بكه‌ین:
یه‌كه‌م:ئه‌و ده‌ڤه‌رانه‌ی كوردستان كه پرسی نه‌ته‌وه‌ی كورد و كوردی و بزوتنه‌وه‌ی كوردی تێیدا به‌هێز و ئازادبوون، به درێژایی مێژوویی كاریگه‌ری هونه‌ری عه‌ره‌بی و فارسی و توركی به‌سه‌ریدا به لاوازی ماوه‌ته‌وه.
دووه‌م:له‌و ده‌ڤه‌رانه‌ی كه دوور بوون له بزوتنه‌وه‌ی كوردی و هونه‌ر و زمانی كورد، له‌و ناوچانه كاریگه‌ری هونه‌ری بێگانه به‌تایبه‌تی عه‌ره‌بی و توركی به‌سه‌ریاندا زۆر و به‌رچاوه و به ئاشكرا هه‌ستی پێده‌كرێت.
بۆیه ئه‌گه‌ر باس له كاریگه‌ری هونه‌ری بیانی به‌تایبه‌تی هونه‌ری وڵاتانی دراوسێ و داگیركاری بكه‌ین، ده‌بینین كاریگه‌رییه‌كه‌ی ره‌ها نییه به‌ڵكو به‌شێوه‌یه‌كی رێژه‌ییه و له سه‌رده‌مێكه‌وه بۆ سه‌رده‌مێكی تر و له ناوچه‌یه‌ك بۆ ناوچه‌یه‌كی تر جیاوازه.
* گـــــــۆرانی فۆلكلۆری دووباره ده‌كه‌یته‌وه؟
- به‌ڵێ به به‌رده‌وام گۆرانی فۆلكلۆری دووباره ده‌كه‌مه‌وه، و ده‌مه‌وێ به جه‌ماوه‌ری خۆم بڵێیم له به‌رهه‌می داهاتوومدا چاوه‌ڕێی سپرایزێك بن هیوادارم به دڵیان بێت.