(ڕۆدریگێز) بەشداری لە فیلمی ( Resident evil )ـدا دەكات

(ڕۆدریگێز) بەشداری لە فیلمی ( Resident evil )ـدا دەكات
بە پێی هەواڵی میدیاكانی ئەمەریكا، خانمەئەكتەری هۆڵیوود (میشێل ڕۆدریگێز) بەشداری لە بەشێكی نوێی زنجیرە فیلمی ( Resident evil )ـدا دەكات، كە پێشتر ناوبراو بەشداری لە زنجیرە دامای “Lost”ـدا كردووە.
هەروەها بۆ پشتڕاستكردنەوەی ئەم هەواڵەیش میدیاكان ڕوویان كردە خانمە ئەكتەر و ئەویش لەلایەن خۆیەوە هەواڵەكەی پشتڕاست كردەوە و ڕایگەیاند كە گرێبەستێكی لەگەڵ كۆمپانیای بەرهەمهێنەردا مۆر كردووە.
شایانی ئاماژەیە كە بۆ ئەم جارەیش خانمە ئەكتەر (میلا جۆڤۆڤیچ) ڕۆڵی سەرەكی لەم فیلمەدا دەگێڕێت.
ئەم زنجیرە فیلمە بە یەكێك لە زنجیرە ترسناكە ناودارەكانی جیهانی سینەمای ترسناك دەژمێردرێت و بڕیاریش دراوە كە لە مانگی ئەیلوولی ساڵی داهاتوودا لە سینەماكاندا نماییش بكرێت.

Top