(بروس ویڵس) بە 9 ملیۆن دۆلار بەشداری لە فیلمێكی نوێدا دەكات

(بروس ویڵس) بە 9 ملیۆن دۆلار بەشداری لە فیلمێكی نوێدا دەكات
ئەستێرەی بەناووبانگی سینەمایی (بروس ویڵس) گرێبەستێكی لەگەڵ كۆمپانیای گەورە و دەوڵەمەندی سینەمایی (وارنەر برۆس)ـدا واژۆ كرد، بۆ ئەوەی بەشداری لە فیلمێكی سینەماییدا بكات، كە فیلمێكی ئاكشنە و لە فیلمە خەیاڵییە زانستییەكانەوە نزیكە.
بە گوێرەی هەواڵێكی سایتی “W”ـی ئاگادار لە هەواڵە سینەماییەكانی “هۆڵیوود” فیلمەكە ناوی “Looper”ـە و دەرهێنەری ناسراو (ڕایان جۆنسۆن) كاری دەرهێنانی بۆ دەكات و، شۆخەئەكتەری ناسراو (ئیمیلی پلانت) ڕۆڵی سەرەكی لەگەڵ (وێڵس)ـدا دەگێڕێت.
جێگەی باسە دوا فیلمی (بروس ویلس) فیلمی “ Setup” بوو، كە لەگەڵ ئەكتەری ناودار (مۆرگان فریمان)ـدا ڕۆڵی گێڕا و بە یەكێك لە فیلمە دەوڵەمەند و سەركەوتووەكانی ساڵی 2011 دادەنرێت.
هەر بە گوێرەی سەرچاوەكە (ویڵس) لە بەرانبەر بەشداریكردنی لەم فیلمەدا بڕی 9 ملیۆن دۆلار وەردەگرێت. لە بەرانبەریشدا (پلانت)ـی شۆخ 7 ملیۆن وەردەگرێت.
(بروس ویڵس)ـی تەمەن 55 ساڵ خاوەنی نزیكەی 40 فیلمی سینەماییە و بە یەكێك لە ئەكتەرە ناسراو و دەوڵەمەندەكانی هۆڵیوود دادەنرێت.
شایانی ئاماژەیە كە بڕیار وایە لە كۆتایی ئەمساڵدا كاری وێنەگرتنی بۆ ئەنجام بدرێت و لە ناوەڕاستی ساڵی داهاتوودا لە سیەماكاندا نماییش بكرێت.
Top