شاكیرا به‌ كه‌سایه‌تى ساڵ ده‌ستنیشان ده‌كرێت

شاكیرا به‌ كه‌سایه‌تى ساڵ ده‌ستنیشان ده‌كرێت
خانمه‌ ئه‌ستێره‌ى كۆلومبی شاكیرا به‌ "كه‌سایه‌تى ساڵ" ده‌ستنیشانكرا و‌ له‌ ئاهه‌نگى ساڵانه‌ى خه‌ڵاتى گرامى لاتینیدا ڕێز له‌ناوبراو ده‌گرێت ، بریاریشه‌ ئاهه‌نگه‌كه‌ له‌ مانگى تشرینى دووه‌مى داهاتوو ئه‌نجام بدرێت .

شاكیرا پالێوراوه‌ بۆ به‌ده‌ستهێنانى سێ خه‌ڵاتى گرامى لاتینى بۆ ئه‌م ساڵ ، له‌ نێوانیشیاندا خه‌ڵاتى باشترین ئه‌لبۆم ، هه‌روه‌ها ته‌نها ڕێز له‌ گۆرانیه‌كان و كارى مۆسیقاى ناوبراو ناگیرێت ، به‌لكۆ ڕێز له‌ كاره‌ خێرخوازیه‌كانیش ده‌گرێت كه‌ ئه‌نجامى داون .

گابریل ئه‌باروا سه‌رۆكى ئه‌كادیمیاى تۆمارگاى لاتینى له‌ به‌یانێكدا وتى" بۆ من سه‌ربه‌رزیه‌ كه‌ ڕێز له‌ ئافره‌تێكى چالاك له‌ بوارى چاودێرى كۆمه‌لایه‌تى و به‌ناوبانگ له‌ بوارى گۆرانى و مۆسیقا له‌ جیهاندا ده‌گیرێت .

جێی باسه‌ شاكیراى ته‌مه‌ن 34 ساڵ وه‌ك گۆرانی بێژێك له‌ نه‌وه‌ده‌كاندا له‌ نێوان مۆسیقاى ڕۆك و مۆسیقاى لاتینى و مۆسیقا ده‌ریاى ناوه‌ڕاست ناوبانگى ده‌كردوه‌ ، وه‌ ناوبراو خاوه‌ن رێگایه‌كى تایبه‌تى سه‌ماكردنه‌ .

شایه‌تى باسه‌ خه‌ڵاتى گرامى لاتینى به‌ به‌رزترین خه‌ڵاتى مۆسیقاى لاتین هه‌ژمار ده‌كرێت .
Top