نانسی عه‌جره‌م بۆ یه‌كه‌م جار له‌ توركیا گۆرانى ده‌لێت

نانسی عه‌جره‌م بۆ یه‌كه‌م جار له‌ توركیا گۆرانى ده‌لێت
خانمه‌ گۆرانى بێژى به‌ناوبانگى لوبنانى نانسی عه‌جره‌م بۆ یه‌كه‌م جار ئاهه‌نگێكى گۆرانى له‌ ولاتى توركیا سازده‌كات .

نانسی له‌ 15 تشرینى یه‌كه‌مى داهاتوو به‌ ئاماده‌بوونى هانده‌رێكى زۆرى له‌ ولاتى توركیا ئاهه‌نگێكى گه‌وره‌ له‌كاتى كردنه‌وه‌ى كۆمه‌لگایه‌كى بازرگانى گه‌وره‌ له‌و ولاته‌ سازده‌كات .

له‌ لایه‌كى تره‌وه‌ كارى تۆماركردنى سه‌رجه‌م گۆرانیه‌كانى ئه‌لبۆمى تازه‌ى نانسی كه‌ بۆ منداڵانى وتووه‌ ته‌واوبووه‌ و له‌ چه‌ندین گۆرانى میسرى و لوبنانى پێكهاتووه‌ ، وه‌ له‌ماوه‌یه‌كى نزیكیشدا ده‌ستده‌كات به‌ كلیپ كردنى هه‌ندێ له‌ گۆرانیه‌كانى .

له‌لایه‌كى تریشه‌وه‌ نانسى هه‌ڵساوه‌ به‌ وێنه‌گرتنى ریكلامێكى تازه‌ بۆ گه‌وهه‌راتى "داماس" .


-Ktv
Top