مادۆناش بۆنی تایبه‌تی خۆی ده‌بێت

مادۆناش بۆنی تایبه‌تی خۆی ده‌بێت
ئافره‌ته‌ هونه‌رمه‌نده‌ جیهانییه‌كان ته‌نیا به‌ گۆرانی گوتن و نواندن ناوه‌ستن، به‌ڵكو زۆریان ناوبانگی خۆیان ئیستغلال كردووه‌ بۆ بیزنس و بازرگانی و زۆریشیان بۆنی تایبه‌ت به‌ ناوی خۆیان بڵاو ده‌كه‌نه‌وه‌. دوایین ئه‌ستێره‌ش كه‌ به‌م كاره‌ هه‌ستا بێت مادۆنایه‌، له‌م باره‌یه‌وه‌ The Insider به‌م دواییه‌ بڵاویكرده‌وه‌ ده‌ستی به‌ گفتوگۆ كردووه‌ له‌گه‌ڵ ماركه‌ی Coty بۆ ئه‌وه‌ی‌ به‌م زووانه‌ په‌ره‌ به‌ بۆنێكی نویێ تایبه‌ت بده‌ن و به‌‌ ناوی خۆیه‌وه‌ بڵاوی بكه‌نه‌وه‌، به‌پێی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی دیكه‌ ئه‌م بۆنه‌ ده‌بێته‌ دیارده‌یه‌كی گه‌وره‌ و ده‌نگ و سه‌دایه‌كی زۆری ده‌بێت، چونكه‌ مادۆنا خاوه‌ن جه‌ماوه‌رێكی زۆره‌ و كه‌س ناتوانێت نكۆڵی له‌و ناوبانگه‌ بكات كه‌ له‌ناو جه‌ماوه‌ر ‌سه‌رتاسه‌ری جیهان هەیەتی ئه‌مه‌ش له‌ڕووی بازرگانییه‌وه‌ هێزێكی زیاتر به‌ بۆنه‌كه‌ ده‌دات.
Top