لوسی: له ماڵه‌وه بێ كار دانیشم له خۆ رووتكردنه‌وه باشتره
لوسی هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه‌وا هاوسه‌ره‌كه‌ی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ست ناخاته نێو كاروباری تایبه‌تی خۆی، چونكه ئه‌ویش وه‌ك خۆی هونه‌رمه‌نده و به‌ته‌واوی له سروشتی كاری هونه‌ری ده‌گات، لوسی له درێژی لێد‌وانێكیدا بۆ رۆژنامه‌ی (ئه‌هرام)ی میسری گوتی: زۆرم پێ باشتره له ماڵه‌وه بێ كار دانیشم نه‌وه‌ك بچم به‌شداری له كارێكدا بكه‌م كه بریتی بێت له وروژاندن و خۆ رووت كردنه‌وه‌یه‌كی بێ بنه‌ما، به‌ڵام هه‌ندێك پێداویستی هونه‌ری هه‌یه زۆر ئاساییه كه رۆڵم تێیدا هه‌بێت ئه‌ویش به‌و مه‌رجه‌ی كه به شێواز و له دیدو بۆچوونی خۆمه‌وه پێشكه‌شیان بكه‌م كه به هیچ شێوه‌یه‌ك كاریگه‌ری له‌سه‌ر ناوبانگی من و خێزانه‌كه‌م نه‌كات.