یەکەمین فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی شانۆی كۆتایی هات

یەکەمین فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی شانۆی كۆتایی هات
دوێنێ شەممە رێكه‌وتی ٢٤ ی (ئەیلول/) كۆتایی به‌ كاروچالاكیه‌كانی یەکەمین فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی شانۆی هەولێر هات و ئه‌و رۆژه‌ش تایبه‌ت بوو به‌ دابه‌شكردنی خه‌ڵات بەسەر سەرکەوتوانی فێستیڤاڵ .

خەڵاتەکانی فێستیڤاڵ بەم شێوەیەی خوارەوە بوو:

- شانۆگەری بەهای ئاو ـ بەرهەمی سویسڕا لە دەرهێنانی لیزا زایدڵ / خەڵاتی بەکارهێنانی باشترین تەکنیک لە نمایشدا.

- شانۆگەری دایکە ئازاکە ـ بەرهەمی ئەڵمانیا لە دەرهێنانی زۆلیڤەر ئەرنارسۆن و شانۆگەری نەخۆشییەکی رۆژهەڵاتی ـ بەرهەمی عێراقی لە دەرهێنانی هەیسەم عەبدولرەزاق / خەڵاتی باشترین بەرهەمی شانۆیی.

- شانۆکار سایە حوسێن لە شانۆگەری چیرۆکە بەردەوامەکە ـ بەرهەمی هەرێمی کوردستان لە دەرهێنانی ئەحمەد سالار و شانۆکار سۆلڤیچ ئارناردوتیز لە شانۆگەری دایکە ئازاکە ـ بەرهەمی ئەڵمانیا دەرهێنانی زۆلیڤەر ئەرنارسۆن / خەڵاتی باشترین ئەکتەری کچ.

- شانۆکار مارچین برۆزۆفسکی لە شانۆگەری کڵافن چانچن ـ بەرهەمی پۆلۆنیا و شانۆکار ئینگۆ بیرمان لە شانۆگەری دایکە ئازاکە ـ بەرهەمی ئەڵمانیا / خەڵاتی باشترین ئەکتەری کوڕ.
Top