میل گیبسۆن جوله‌كه‌كان ئاشت ده‌كاته‌وه‌

میل گیبسۆن جوله‌كه‌كان ئاشت ده‌كاته‌وه‌
هه‌ر كاتێك باس له‌ پێوه‌ندی سارد و سڕی نێوان میل گیبسۆن و جوله‌كه‌ ده‌كرێت راسته‌وخۆ خه‌یاڵمان بۆ فیلمی (ئازاره‌كانی مه‌سیح) ده‌چێت كه‌ میل گیبسۆن له‌م فیلمه‌دا به‌دژایه‌تی كردنی جوله‌كه تاوانبار ده‌كرێت.
به‌ڵام له‌ناكاو گیبسۆن بڕیاریدا كه‌ فیلمێك به‌رهه‌م بهێنێت ده‌رباره‌ی به‌ناوبانگترین كه‌سایه‌تی و پاڵه‌وانه‌كانی جوله‌كه‌ كه‌ خه‌باتی كردووه‌ له‌پێناو ئازادی، له‌م باره‌یه‌وه‌ گیبسۆن سه‌رسامی خۆی ده‌ربڕی به‌ چیڕۆكی یه‌هودا مه‌كابی كه‌ به‌ یه‌كێك له‌ پاڵه‌وانه‌كانی جوله‌كه‌ داده‌نرێت به‌ درێژایی مێژووییان، گیبسۆن ده‌رباره‌ی ئه‌م فیلمه‌ رایگه‌یاند: نامه‌وێ هیچ كه‌سێك وا تێبگات كه‌ ئه‌م فیلمه‌ وه‌ك داوای لێبوردنه به‌رامبه‌ر به‌ فیلمی (ئازاره‌كانی مه‌سیح) له‌م باره‌یه‌وه‌ چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌ میل گیبسۆن به‌ مالپه‌ڕی (تی.ئار. زێد)یان راگه‌یاند كه‌ گیبسۆن پێیوایه‌ پێویست ناكات ناكۆكییە‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ جوله‌كه‌ بەم شێوازە كۆتایی پێبێنێ، چونكه‌ خۆی بڕوای به‌وه‌ نییه‌ ناكۆكییه‌كی له‌م جۆره‌ هه‌بێت و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك دژی جوله‌كه‌ نییه‌، به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌وه‌ یه‌كێك له‌ پارێزه‌رانی و به‌ڕێوه‌به‌ری ریكلامی فیلمەكانی جولەكەن.
Top