منداڵه‌كانی ئه‌نجلینا سیسركه‌ خۆرن

منداڵه‌كانی ئه‌نجلینا سیسركه‌ خۆرن
كچه‌ ئه‌كته‌ری به‌ناوبانگ و باڵیۆزی نیازپاكی، ئه‌نجلینا جۆلی رایگه‌یاند كه‌وا به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵ ده‌دات سیسركه‌ نه‌چنه‌ نێو خانووه‌كه‌یه‌وه‌ لەبەر منداڵەكانی.
جولی هۆكاری ئه‌مه‌شی بۆ ئه‌وه‌ گه‌ڕانده‌وه‌ كه‌ ئێستا منداڵه‌كانی فێر بوون سیسركه‌ ده‌خۆن، چونكه‌ دوای ئه‌وه‌ی له‌ دوایین سه‌ردانیان له‌ كه‌مبۆدیا گه‌ڕانه‌وه‌ فێری سیسركه‌ خواردن بوون، ئه‌نجلینا زیاتر ده‌ڵێ: منداڵه‌كانم ئێستا سیسركه‌ له‌ هه‌ر شتێكی دیكه‌ زیاتر ده‌خۆن و بۆته‌ خواردنە سه‌ره‌كییه‌كانیان، من نه‌مده‌ویست له‌ شتێكیان بێبه‌ش بكه‌م كه‌ به‌شێكه‌ له‌ كەلتوریان بۆیه‌ خۆیشم بۆم كڕین و ئه‌وانیش وه‌ك چۆن په‌تاته‌ ده‌خۆن ئاوا خواردیانن، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆریان خوارد ترسام نه‌وه‌ك تووشی نه‌خۆشی بن بۆیه‌ چیتر رێگام پێیان نه‌دا بیخۆن، شایه‌نی گوتنه‌ یه‌كێك له‌ كوڕه‌كانی ئه‌نجلینا به‌ناوی «مادۆمكش» كه‌ ته‌به‌ننی كراوه‌ كه‌مبۆدییه‌.
Top