شیلان حه‌ز له جلوبه‌رگی كوردی دەكات
*تاچه‌ند له‌گه‌ڵ جل و به‌رگی كوردی هاوڕێی ؟
- ئه‌وه‌ی راستی بێت من زۆر حه‌ز به‌جلی كوردی ده‌كه‌م و زۆریش له‌گه‌ڵی هاوڕێم به‌تایبه‌ت له‌بۆنه‌كاندا، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌ڕای من بوایه هه‌میشه ته‌نانه‌ت له‌بازاڕ و ده‌وامیش جلی كوردیم له‌به‌رده‌كرد.
* ئه‌ی له مكیاژكردنا چۆنی ؟
- مكیاژكردن به‌پێی حه‌دی خۆی حه‌زم لێیه‌تی، زۆر جار كه‌ده‌چم بۆ بازاڕ ئه‌و كاته مكیاژی تایبەت بە بازاڕ به‌كارده‌هێنم ته‌نانه‌ت له‌جلو به‌رگیش بۆبازار جلی تایبه‌تی خۆم هه‌یه كه له‌به‌ری دەكەم، هه‌روه‌ها بۆ شوێنه‌كانی تریش به‌پێی شوێنه‌كه مكیاژ ده‌كه‌م، به‌ڵام له‌گه‌ڵ مكیاژی زۆر نیم واته مكیاژی تۆخ .
* ئێستا زیو‌یش بۆته مۆده‌یه‌ك تۆ زیاتر حه‌ز له زێڕ ده‌كه‌ی یان زیو؟
- به لای منه‌وه هیچ جیاوازی نییه چ زێڕ بێت یان زیو، چونكه هه‌ردووكیان جوانی تایبه‌تی به ئافره‌ت دەبەخشن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی زیاتر كه سوودی لێوەردەگرم زیوه، دیارە بۆ هەر كامیشیان واتە بۆ زێڕ و زیو به‌پێی كاته‌كان ده‌گۆڕێت شوێن هه‌یه ده‌بێت لە زیو سوود وەربگری، شوێنیش هه‌یه وا باشترە لە زێڕ سوود وەربگری.