دێرین عومه‌ر: كار كردن پێوه‌ره‌ بۆ ئافرەت نه‌ك جوانی

دێرین عومه‌ر:  كار كردن پێوه‌ره‌ بۆ ئافرەت نه‌ك جوانی
دێرین عومه‌ر كچه‌ ئه‌كته‌رێكی سه‌ركه‌وتووی بواری شانۆ و درامایه‌ له‌ شاری سلێمانی و شوێن په‌نجه‌ی دیار بووه‌ له‌و كارانه‌ی تێیدا رۆڵی بینیوه‌ چ لە زنجیره‌ی (گه‌رده‌لول) یان كاره‌ شانۆییه‌كانی تر كه‌ رۆڵی هه‌بووه‌، له پێوه‌ندییه‌كدا ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی ئایا راسته‌ ده‌گوترێت ژنانی سلێمانی پێشه‌نگی درامای كوردین ئەمه‌ تاچه‌ند ڕاسته‌ ؟
دێرین ده‌ڵێت: له‌سلێمانی زیاتر كاری هونه‌ری له‌بواری شانۆ دراما پێشكه‌وتنێكی باشی به‌خۆوه‌ بینیوە به‌ جۆرێك وای لێهاتووه‌ ئه‌و ڕووگرژییه‌ نه‌ماوه‌ به‌رامبه‌ر به‌كاری هونه‌ری چ كچ بێت یان كور، به‌سینگێكی فراوانه‌وه‌ به‌ره‌و كاری هونه‌ری ده‌چن، هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵگا و جیاوازی دابونه‌ریتی ناوچه‌یه‌ك بۆ ناوچه‌یه‌كی تریش ده‌ورێكی سه‌ره‌كی بینیوه‌ له‌وه‌ی كه‌ ئافره‌تانی سلێمانی زیاتر كاری هونه‌ری بكه‌ن و له‌ دراما و شانۆییه‌كاندا ده‌ربكه‌ون.
له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ و سه‌باره‌ت به‌ جوانی تاچه‌ند گرینگه‌ بۆهونه‌رمه‌ندی ئافره‌ت به‌تایبه‌تی له‌بواری نواندن دێرین ده‌ڵێ:
به‌ڕای من كه‌سایه‌تی ئه‌و ئافره‌ته‌ خۆی رۆڵی سه‌ره‌كی ده‌بینێت، ئه‌گه‌ر كه‌سه‌كه‌ پێویستی به‌كه‌سایه‌تییه‌كی جوان بوو ده‌بێت كه‌سێكی جوان دابنرێت، به‌ڵام نه‌ك كه‌سه‌كه‌ جوان بێت له‌كاتێكدا ڕۆڵه‌كه‌ جوان نه‌گێڕێت ئه‌وكاته‌ هونه‌رمه‌ندەكە‌ له‌به‌ر چاوی بینه‌ر زۆر ناشیرین ده‌رده‌كه‌وێت، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ هه‌شه‌‌ كه‌سه‌كه‌ لە روخساردا ناشرینە‌، به‌ڵام ده‌وره‌كه‌ زۆر به جوان ده‌بینێت، ئه‌وا له‌پێش چاوی هه‌موو كه‌س به‌جوانی ده‌رده‌كه‌وێت.
Top