ڤیان مایی: سینه‌ما وه‌ك چه‌كێكی به‌رگری كردنە لە نەتەوە
ئا:بەهرە سدیق
* ماوه‌یه‌كه دووری له سینه‌ما و دابڕانت پێوه دیاره ؟
- من له سینه‌ما دور نیم و دوور نابم، به‌ڵام وه‌كو ژن ده‌ور دراوم ..ھه‌رچه‌نده ساڵی پار له فیستڤاڵی له‌نده‌ن بۆ فیلمی كوردی تاكه فیلمی خاوه‌ن خه‌ڵات له باشووری كوردستان فیلمی من بوو، كه له نووسین و ده‌رھێنانی خۆم و له‌سه‌ر خه‌رجی خۆم و به ھاوكاری یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان به‌رهه‌مهاتبوو.
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی لایه‌نی باشی ئێستای سینه‌مای كوردی ئه‌وه‌یه كه ئێمه بووینه‌ته خاوه‌ن فیلمی باش و له فیستیڤاڵه سینه‌ماییه ناوخۆیی و جیهانیه‌كان ڕۆڵی خۆمان بینیوه، به‌ڵام ناڕه‌زایی و گله‌یی ئێمه له نه‌بوونی سیستمێكی گونجاوه بۆ سینه‌ما.
* سینه‌مای كوردی ئێستا له چ ئاستێكدایه؟
- نەتەوەی كورد ھه‌رده‌م شانازی به كاره‌كانی خۆی ده‌كات، ئێدی سینه‌ماش وه‌كو ده‌ستكه‌وتێكی نه‌ته‌وه‌ییه، ئه‌وه‌یان شتێكی به‌رچاوه و تا ئێستا چه‌ندین فیلمی لێهاتوو به‌رهه‌مهاتووه و له رێگای فیلمه‌وه ئێمه توانیومانه مێژوو و وڵات و زمان و كه‌لتووری خۆمان نیشانی جیهان بده‌ین، بۆیه گرنگه ئێمه بزانین كه كامیرا وه‌ك چه‌كێكه، مرۆڤ به‌كاری ده‌هێنێ بۆ ئه‌وه‌ی به‌رگری له خۆی بكات، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه ئه‌گه‌ر به باشی به‌كار نه‌هێنرێت ئه‌وا مرۆڤ ده‌توانێت خۆی پێبكوژێت.
* به به‌راورد له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌كانی ده‌وروبه‌ر سینه‌مای كوردی هه‌نگاوی زۆری ناوه، به‌ڵام چ تێبینییه‌كتان له‌سه‌ری هه‌یه؟
- راسته به به‌راورد له‌گه‌ل هه‌ندێك له گه‌لانی ناوچه‌كه كه سه‌دان ساڵه خاوه‌ن ده‌وڵه‌تن كورد توانیویه‌تی سینه‌مای خۆی پێش بخات، به‌ڵام له هه‌رێمی كوردستان نه‌بوونی هۆڵی سینه‌ما كه‌موكوڕییه‌كی گه‌وره‌یه.
* به‌ر له ماوه‌یه‌ك خه‌ریكی فیلمی (خورشیدێ چاڤ ب خال) بووی، چاره‌نووسی فیلمه‌كه‌ت به‌چی گه‌یشت؟
- چیرۆكی (خورشیدێ چاڤ ب خال) فلمێكه ماوه‌كه‌ی 80 خوله‌كه پارێزگای دهۆك سپۆنسه‌ری فیلمه‌كه‌یه، به‌ڵام نه‌بوونی هۆڵی سینه‌ما گرفتێكی گه‌وره‌یە و رێگره له‌به‌رده‌م ئه‌وه‌ی بینه‌ر بیبینێت بۆیه ئێمه هه‌وڵ ده‌ده‌ین به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت نیشانی بده‌ین.
* فیستیڤاڵه سینه‌ماییه كوردییه‌كان چ شتێكیان خستۆته سه‌ر سینه‌مای كوردی؟
- ھه‌ڵبه‌ت به رێگا فیستیڤاڵه‌كانه‌وه فیلمه‌كانمان بڵاوكراونه‌ته‌وه و بینه‌ریش ئاشنایان بووه، له هه‌مان كاتدا ئێمه‌ش ئاشنای فیلمسازه جیهانییه‌كان بووین.
*داخستنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی سینه‌ما چۆن ده‌بینی.
- من هه‌ر له سه‌ره‌تاوه پێشنیازی بوونی ده‌زگا یان ئه‌نیستیتۆیه‌كی فیلمم كرد نه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و زۆر جار به‌شێوه‌ی نووسین پێشكه‌شی وه‌زاره‌تم كردووه، به‌ڵام وه‌ڵامیان نه‌بووه. ئێستاش ئێمه وه‌كو به‌ڕێوبه‌رایه‌تی هونه‌ری سینه‌ما له دهۆك پرۆژه‌یه‌كمان به ناوی( پلانی نوێ) پێشكه‌ش كردووه‌كه تایبه‌ته به چۆنییه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی سینه‌ما له كوردستان، چونكه سینه‌ما تایبه‌تمه‌ندێتی خۆی هه‌یه و پێویسته ئه‌م تایبه‌تمه‌ندێتیه له‌به‌ر چاو بگیرێ.