له‌ توركیا مه‌له‌ك ده‌ستگیر ده‌كرێ

له‌ توركیا مه‌له‌ك ده‌ستگیر ده‌كرێ
به‌م دواییه‌ كچه‌ گۆرانیبێژ مه‌له‌ك رۆژهات سه‌ردانی وڵاتی توركیای كرد بۆ بینینی خزم و كه‌سوكاری و هه‌ر له‌و سه‌ردانه‌شدا كۆنسێرتێكی گۆرانی ساز كرد، به‌ڵام له‌ دوای كۆنسێرته‌كه‌ له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ ده‌ستگیر كرا.

سه‌باره‌ت به‌م رووداوه‌ مه‌له‌ك ده‌ڵێ: بۆ بینینی خزم و كه‌سوكارم سه‌ردانی توركیام كرد، له‌وێ له‌گه‌ڵ چه‌ند هاورِێیه‌ك ئاماده‌كاریمان كرد بۆ سازدانی كۆنسێرتێكی گۆرانی له‌ شاری وان، له‌م كۆنسێرته‌دا ژماره‌یه‌كی زۆر هاووڵاتی ئاماده‌بوون كه‌ من خۆم پێشبینی ئه‌وه‌م نه‌ده‌كر، له‌م كۆنسێرته‌دا كچان و كورِان به‌ چه‌پڵه‌ رێزان گۆران و سروودی سیاسییان ده‌وته‌وه‌ و داوایان له‌ من كرد منیش بۆیان بڵێم.

مه‌له‌ك زیاتر ده‌ڵێ: من وه‌ك هونه‌رمه‌ندێك ناچار بووم داخوازی جه‌ماوه‌ر جێبه‌جێ بكه‌م و گۆرانی (هه‌ڤالا)م وت، له‌و كاته‌دا پیاوانی ده‌وڵه‌ت من و 9 هاورِێی منیان ده‌ستگیر كرد.


درێژه‌ی هه‌واڵه‌كه‌ له‌ ژماره‌ی داهاتووی گۆڤاری گوڵاندا بخوێنه‌وه‌
Top