پێشانگایه‌كی نێوده‌وڵه‌تی فۆتۆ له‌سلێمانی
ئه‌م پێشانگایه ئێواره‌ی دوێنێ سێشه‌ممه 21 ئه‌یلول/ سه‌پته‌مبه‌ر 2011، له‌لایه‌ن رێكخراوی لارسا بۆ مافی مرۆڤ له‌گه‌له‌ری مۆزه‌خانه‌ی ئه‌منه سوره‌كه كرایه، تێیدا ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له فۆتۆگرافه‌ران و ئاره‌زوو مه‌ندانی هونه‌ری فۆتۆ ئاماده‌بوون.
له پێشانگاكه‌دا فۆتۆگرافییه‌دا هه‌ریه‌ك له‌فۆتۆگرافه‌ران به چه‌ند وێنه‌یه‌ك به‌شداریان له‌م پێشانگایه‌دا كرد.
له‌لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ ئاژانس و رادیۆی په‌یامنێر، سه‌رۆكی رێكخراوی یارسا بۆ مافی مرۆڤ عه‌لی ئه‌لساهر گوتی "ئه‌مه‌م پێشانگایه یه‌كێكه له چالاكییه‌كانی رێكخراوه‌كه‌مان و بۆ جاری دووه‌مه له‌شاری سلێمانی پێشانگای فۆتۆگرافی ده‌كه‌ینه‌وه، به‌ڵام پێشانگای ئه‌مجاره‌مان جیاوازییه‌كی زۆری له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی رابردوودا هه‌یه".
گوتیشی "هه‌ریه‌ك له فۆتۆگرافه‌ره‌كان به چه‌ند به‌رهه‌مێك به‌شداریان بوونه، كۆی وێنه‌كانیش ٣٥٠ وێنه‌یه، هه‌ندێك له فۆتۆگرافه‌ره‌كان له پێشانگاكه‌دا ئاماده نین، ته‌نها وێنه‌كانیان بۆ ناردوین".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد "پێشانگای ئه‌مجاره نێوده‌وڵه‌تییه‌وه له‌چه‌ندین وڵاتی دنیاوه به‌شدارن، له‌وانه هه‌رێمی كوردستان كوردستان، عێراق، فه‌رِه‌نسا، ژاپۆن، ئه‌ڵمانیا، ئینگلته‌را، سعودیا، مه‌غریب، ئیمارات، تایله‌ند و سه‌نگافوره كرده‌وه".
یه‌كێك له‌به‌شداربووانی پێشانگاكه فۆتۆگرافه‌ر شارا بابان له‌لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ ئاژانس و رادیۆی په‌یامنێر گوتی "له‌رێگه‌ی پۆستی ئه‌لكترۆنییه‌وه ئاگاداركرامه‌وه بۆ به‌شداریكردن له‌م پێشانگایه‌دا، منیش سێ وێنه‌ی خۆم ناردوه بۆیان له‌و سێ وێنه‌یه‌ش دوو وێنه‌یان له‌م پێشانگایه‌دا وه‌رگیراوه‌و نمایشكراوه".
گوتیشی "ئه‌م پێشانگایه له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌ڵه‌تییه‌و گرنگی و بایه‌خی تایبه‌تی زۆری هه‌یه بۆ فۆتۆگرافه‌ران لێكنزیكبونه‌وه و ئاشنابونیان به‌كار و چالاكییه‌كانی یه‌كتری، به‌هه‌مان شێوه له‌رووی كلتووریشه‌وه تێكه‌ڵاوبوونێكی باشه".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد "به‌وئومێده‌ی ئه‌م پێشانگایه ساڵانه له‌كوردستان بكرێته‌وه تاكو ئه‌وانه‌ی چانسی به‌شداریكردنیان نه‌بووه ئه‌مجاره له‌جاری داهاتوودا بتوانن به‌شدرای بكه‌ن و وێنه‌كانیان نماش بكه‌ن".
فۆتۆگرافه‌ر و یه‌كێك له‌ئاماده‌بووانی پێشانگا فۆتۆگرافییه‌كه سه‌رتیپ عوسمان له‌لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ ئاژانسی په‌یامنێر گوتی "ئه‌گه‌رچی ئه‌م پێشانگایه له‌لایه‌ن رێكخراوی یارسا بۆ مافی مرۆڤ كراوه‌ته‌وه، له‌راستیدا ئه‌مه كاری سه‌نته‌ره رۆشنبیرییه‌كانه هه‌ستن هه‌ستن به‌كردنه‌وه‌ی ئه‌م جۆره پێشانگایانه، بۆ دووه‌مین جاره پێشانگای فۆتۆگرافی ده‌كه‌نه‌وه ئه‌مه‌ش هه‌وڵێكی باش و گرنگه بۆ فۆتۆگرافه‌ران".
گوتیشی "ئه‌گه‌ر ئێمه له‌سه‌ر جۆری پێشانگاكه قسه بكه‌ین سه‌ره‌تا وێنه‌كان هیچ ناوێكی له‌سه‌ر نییه، كه‌س نازانێت وێنه‌كان وێنه‌ی كێن، ده‌بێت هه‌ر فۆتۆگرافه‌رێك لای وێنه‌كانی خۆیه‌وه بوه‌ستێت و بڵێت به‌ڕێزان ئه‌مه فۆتۆی منه".
روونیشیكرده‌وه "هیچ وێنه‌یه‌كی فۆتۆگرافه‌ره‌كه‌ش له‌سه‌ر وێنه‌كان نییه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هیچ كاپشنێك له‌سه‌ر وێنه‌كان نییه، له‌راستیدا ئه‌مانه چۆنیه‌تی شێوازی پێشانگا كردنه‌وه‌یه".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد "به‌شێك له وێنه‌كان من له‌رێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه بینیومه، ئه‌گه‌ر بانگهێشتكراون بۆ ئه‌م پێشانگایه، كوا فۆتۆگرافه‌ره‌كان چونكه ئه‌مه پێشانگایه‌كی نێوده‌وڵه‌تییه، ئه‌گه‌رچی ئه‌و فۆتۆگرافه‌رانه‌ی لێره‌ن فۆتۆگرافه‌رانی پرِۆفیشناڵی ئه‌و وڵاتانه نین، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كۆكردنه‌وه‌ی فۆتۆگرافه‌ران و ئاشناكردنی كلتووریان به‌یه‌كتری كارێكی باشه".