براد: پێو‌یسته‌ له‌ گشت فیلمه‌كانم ئه‌نجلینا ئاماده‌ بێت

براد: پێو‌یسته‌ له‌ گشت فیلمه‌كانم ئه‌نجلینا ئاماده‌ بێت
براد بێتی ئه‌ستێره‌ی به‌ناوبانگی سینه‌مایی و هاوسه‌ری ئه‌نجلینا جولی به‌ یاوه‌ری هاوسه‌ر و شه‌ش منداڵه‌كه‌ی له‌ ئینگلته‌رایه‌ بۆ تۆماركردنی دیمه‌نه‌كانی فیلمی World War Z.
بێت به‌م دواییه‌ به‌ گۆڤارێكی هونه‌ری راگه‌یاند بوو: كاتێك ئه‌نجلینام له‌گه‌ڵ بێت یادی رۆژه‌كانی فیلمی Mr. & Mr.s ده‌كه‌مه‌وه‌ له‌م فیلمه‌دا پیاوێك و هاوسه‌ره‌كه‌ی نیاز كوشتنی یه‌كتریان هه‌بوو ئه‌مه‌ش جۆرێك له‌ خۆشی به‌ فیلمه‌كه‌ به‌خشی بوو و سه‌ره‌تای پێوه‌ندی من و ئه‌نجلینا بوو، بۆیه‌ بڕیارمداوه‌ له‌ گشت فیلمه‌كانم له‌گه‌ڵمدا بێت، پێویسته‌ هه‌موو كاره‌كان به‌ یه‌كه‌وه‌ بكه‌ین، به‌م شێوه‌یه‌ش كاتێكی زۆر كه‌م به‌ كار كردنه‌وه‌ی خه‌ریك ده‌بین ‌كاتێكی زۆرمان ده‌بێت كه‌ به‌ یه‌كه‌وه‌ له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانمان به‌ سه‌ری به‌رین.
Top